شارپرێس:
میدیا عێراقییەکان
بڵاویانکردەوە، دوای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەهۆی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی
گشتی، نەوفەل عاگوب پارێزگاری پێشوتری نەینەوا ئازادکرا.
ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم"
لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،" نەوفەل عاگوب، پارێزگاری پێشوتری
نەینەوا کە بە 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرابوو، یاسای لێبوردنی گشتی گرتویەتی
و ئازادکراوە.
لە تشرینی یەکەمی 2020 دەستەی دەستپاکی عێراق دەستگیرکردنی
نەوفەل عاگوب پارێزگاری پێشوتری نەینەوای راگەیاند، کە دوای سێ ساڵ و لە 2023 سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا
سەپاند.