ئێران بەفەرمیی کاتی بەڕێوەچونی مەراسیمی بەخاکسپاردنی "خامنەیی" ئاشکرادەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 594 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەی ناوەندیی بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشوی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەبەیاننامەیەکی فەرمییدا ڕایگەیاند کە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی، بەخاکسپاردن و بەڕێکردنی تەرمی ناوبراو و کۆچکردوانی دیکەی بنەماڵەکەی، دوای کۆتاییهاتنی 10 ڕۆژی یەکەمی مانگی موحەڕەم بەڕێوەدەچێت.

 
لیژنەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە تەواوی ئەو دەنگۆ و پێشبینیانەی لەمیدیا ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا سەبارەت بەدیاریکردنی کاتی وردی مەراسیمەکە بڵاوکراونەتەوە دورن لەڕاستییەوەو تەنیا بونەتە هۆی سەرلێشێواوی هاوڵاتیان.

لەبەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم بڕیارە بەهۆی ڕێزگرتنە لەنەریتی ساڵانەی ڕێبەرەکە بۆ بەڕێوەبردنی شینی ئیمام حوسێن لەم مانگەدا، تاوەکو دەرفەت بدرێتە خەڵک بۆ بەشداریکردن لەشینگێڕییەکاندا.

هەروەها نوسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی خامنەیی ڕونی کردەوە کە پاش هەماهەنگی کۆتایی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان و لایەنە جەماوەرییەکان، لەکاتێکی گونجاودا وردەکاریی و کاتی تەواوی بەڕێوەچونی مەراسیمەکە بەفەرمی بۆ ڕای گشتیی ڕادەگەیەنرێت.