ٍشارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێم
راگەیەنراوێک لەبارەی تاوانێکی کوشتن لە سنوری چەمچەماڵ ئاشکرادەکات و
دەستگیرکردنی بکوژەکەشی ڕادەگەیەنێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" دوای
ئەوەی شەوی 8ى 6ى 2026 لەسنوری قەزای چەمچەماڵ (بانی مەقان) بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە،
ئاڵۆزی و شەڕ لەنێوان دوو گەنج دروست دەبێت و بەچەقۆ گەنجێک دەکوژرێت ".
ئەوەشیخستەڕوو، لەسەر ئەم ڕوداوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
ڕۆژئاوای سلێمانی بەدواداچون ئەنجامدەدات و تۆمەتباری ڕوداوەکە دەستگیردەکات.
دەزگای ئاسایش دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 405
لەیاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.