شارپرێس:
بەپێی هەواڵی میدیا عیبریەکان، حکومەتی ئیسرائیل بڕیارێکی پەسەندکردووە کە دەسەڵات بە سوپای ئیسرائیل دەدات هێرش بکاتە سەر بەیروت بەبێ ئەوەی پێویست بکات ڕەزامەندی ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل یان یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری وەربگرن، لەکاتێکد ئەگەر یەک مووشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل بکرێت.
کەناڵی ١٤ ی ئیسرائیل بڕیارەکەی بە "زۆر گرنگ" وەسف کرد، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی کاتی بڕیارەکە.
کەناڵەکە کە بە بەشێک لە کەمپی ڕاستڕەوی توندڕەو دادەنرێت، بڵاویکردەوە، بڕیارەکە دوای "کۆبوونەوەیەک دەرچووە کە تیایدا باس لە ئەگەری دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر پایتەختی لوبنان بەبێ ئەوەی پێویستی بە ڕەزامەندی تایبەتی سەرکردایەتی سیاسی هەبێت، لەنێویاندا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی.
ئەوە لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری داوە بەناتانیاهۆ هێرشنەکەنە سەر بەیروت، کە ئێران وەک هێڵی سور دیاریکردووە.