شارپرێس
به‌رپرسێكی سه‌ربازی پارتی رایده‌گه‌نێت كه گرتنی شاری موسڵ قورس نییه پێشمه‌رگه‌ش رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت.
حەمید ئەفەندی بەرپرسی میحوەری باشیک بە ماڵپەڕی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه "ورەی تیرۆریستانی داعش ڕووخاوە، لە ڕومادییشدا خراپ شکان، لە ھەرێمی کوردستانیشدا لە ھیچ میحوەرێکدا باڵادەست نییە، ئەوەی داگیریان کردبوو، سەدا٨٠یان لێ وەرگیراوەتەوە، وا چاوەڕێی فەرمان دەکەین بەرەو مووسڵ بکەوینە ڕێ، گوندەکانی دەوروبەری مووسڵمان زۆر ئاسان پێ ڕزگار دەکرێ."
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه ده‌ڵێت "پێشمەرگە لە شەڕی ڕزگارکردنی مووسڵدا بەشدارە و ڕرۆڵی سەرەکییشی دەبێت".
ناوبراو وتی: ئێمە زیاتر پشت بە ھێزی خۆمان دەبەسین، نەک هێزی دی، تەنانەت سوپای عێراقیش ناکەینە پاڵپشت، کە پێشمەرگە لەم لاوە و، سوپای عێراقیش لەو لاوە مووسڵ گەمارۆ بدەن، ڕزگارکردنی ئاسان دەبێت و، داعش بەرگرییەکی وای پێ ناکرێ".
د.ح