شارپرێس:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی به "بەیعەتپێدان و داننان بە شەرعیەتی سەرۆکێکی ناشەرعی" داده‌نێت.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق كه هاوكات ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕانه له سه‌ر هه‌ڵوێستی بارزانی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حزبه‌كان له ژێر ناونیشانی "چارەسەر لە کوێیە؟!، دیوەخانی حیزبەکان یان هۆڵی پەرلەمان!" له‌سه‌ر داواكه‌ی بارزانی قسه ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت "کۆبونەوەی حیزبەکان لەگەڵ بارزانی(وەک بانگەشەی بۆکردوە) بۆ چارەسەری کێشەی سەرۆکایەتی ناوبراو نابێت، دەبێتە جۆرێک لە بەیعەتپێدان و داننان بە شەرعیەتی سەرۆکێکی ناشەرعی"
ئه‌و بڕوای وایه كه چارەسەری سەرۆکایەتی هەرێم دەبێ لە کۆبونەوەی پەرلەماندا بێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند "پۆستێک یاسا رێگری لێکردبێت بە بەیعەتی سیاسی و حیزب چارەسەر نابێت، دەبێ لە ماڵی یاساداناندا کە پەرلەمانە، نوێنەرانی شەرعی گەل بە یاسا چارەسەری بکەن(لەکۆتایشدا هەر دەبێت وابکرێت) ، ئەوە عەقڵی خێڵە کە دیوەخانی حیزبی پێ لە هۆڵی کۆبونەوەی نوێنەرانی هەڵبژێردراوی گەل باشتر و پیرۆزترە" .
ئه‌مڕۆ بارزانی ئاشكرایكرد كه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاییه‌كانی هه‌رێم كۆببێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی، هاوكات رایگه‌یاندبوو كه كێشەكان قووڵ نین تا چه‌ره‌سه‌ر نه‌كرێن".
د.ح