شارپرێس:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كودرستان به دادگا هه‌ڕه‌شه له په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ده‌كات ده‌ڵێت " ئێوە خۆتان هاویشتۆتە زەلکاوێک و نازانن چۆن لێی بێنە دەرەوە".
نوسینگه‌ی جه‌عفه‌ر ئیمنیكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر لێدوانێكی عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان بڵاو كردۆته‌وه‌و رایده‌گه‌نێت "لەو وەڵامەی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە لەواڵی خۆتان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فێیس بوک بڵاوتانکردبۆوە، ئەوەتان نیشان داوە کە هیچ بەڵگەیەکتان پێ نیە بۆئەوەی کەسایەتیەکی پەرلەمانیی و سیاسی پایەبەرزی ئەوروپی پێ تۆمەتبار بکەن ئەویش جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپایەو ئێوە خۆتان هاویشتۆتە زەلکاوێک و نازانن چۆن لێی بێنە دەرەوە".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڕه‌شه ده‌كات‌و ده‌ڵێت "بەڵام هەردەبێ لەدادگا ناراستی و بێ بەڵگەیی خۆتان ساغ بکەنەوە چونکە ئەو بەهانەیەی کە نوسیوتانە لەلایەن هەڵسوراوانی گۆڕان لەدەوەرە پێم گەیشتوەو من شێیرم کردوە بەهانەیەکی زۆر لاوازەو ئەوە لەبیر خۆت مەبەوە کە کاری دادگایە ئەو تۆمەتە یەکلایی بکاتەوە ئایا هەر ئێوە خاوەنی ئەو تۆمەتەن یا بەهاوبەشی پێتان کراوە تۆمەت ببەخشنەوە، بەتایبەت لەگەڵ کەسایەتیەکی وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا".
هاوكات راشیگه‌یاندووه كه "هەر میوانێکی پایەبەرزی هەرێمی کوردستان سەرپشک کراوە کە ئایا لەماوەی مانەوەی لەهەرێمی کوردستان دەیەوێ دیدار لەگەڵ کێ و بۆچی ئەنجام بدات و بەرنامەی سەفەرەکەی لەلایەن خۆیانەوە دادەرێژرێ و ناکرێ کە ئەو رازی نەبێ بە ئەنجامدانی دیدارتان لەدەرەوەی پەرلەمان کە بەلای ئێمە ئەوە پتر پەیامێکی سیاسیە بۆئێوە، بەڵام نابێ ئێوە بەو شێوەیە تاوانی لەو جۆرەی بخەنە پاڵ و پێتان وابێ لەکەسایەتی بەرزی کەم دەکەنەوە "
له كۆتایشدا روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئێمنیكی بۆ عه‌لی حه‌مه ساڵح هاتووه "دەبێ بەرێزتان سەرلەنوێ بە پەیرەوی ناخۆی پەرلەمانی کوردستان دابچنەوەو وردتر بیخوێننەوە چونکە هیچ دەقێکی رێگر نیە لەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان مافی دەرکردنی رونکردنەوەی نەبێ بەناوی پەرلەمان و بەرگری خۆی لەمیوانێکی بەرێزی پەرلەمانی کوردستان و کەسایەتیەکی سیاسی و پایەبەرزی ئەوروپی دووپات نەکاتەوە بەتایبەت کە ئەو میوانە پشتگیری خۆی بۆ پێشمەرگەو سەربەخۆیی کوردستان رابگەێنێ لەو کاتەی لەلایەن ئەندامێکی پەرلەمان تۆمەتی بێ بنەمای بۆ دروست بکرێ".
پێشتر حه‌مه ساڵح ره‌خنه‌ی له سه‌ردانی جێگری پێنجه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا گرتبوو كه له كاتی پشووی سه‌ری ساڵدا به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و تۆمه‌تباری كردبوو كه پاره‌ی له پارتی وه‌رگرتووه به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ردانه.
د.ح