فراكسیۆنی پارتی رووداوەكانی ناوچەكە بەهۆكاری رێگری لەسەربەخۆیی كوردستان دەزانێت

کوردستان

11/01/2016‌ 1036 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئومێد خۆشیان سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند ئەو رووداوانەی، كە لەناوچەكەدا روودەدەن، بۆ رێگریین لەپرسی سەربەخۆی كوردستان.

ئومێد خۆشناو لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەئێستادا شتێك نەماوە بەناوی عێراقی یەكگرتووە، پرسی ریفراندۆم گرنگی خۆی هەیە، جەختیكردەوە، كە  "پرسی ریفراندۆم بۆ دیاریكردنی چارەنووسی خەڵكی كوردستان گرینگی خۆی هەیە، بۆ نموونە ئەو ناوچە كوردستانیانەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێشتر بەناوچەی ماددەی 140 ناوزەد دەكران، بەڵام كاتێك تیرۆریستانی داعش پەلاماریان دان‌و داگیریان كردن، حكومەتی عێراق نەیتوانی خاوەندارییەتی ناوچەكە بكات‌و ئاوارەكان لەباوەش بگرێت‌و لە ئازادكردنەوەیان بەشدار بێت، تەنیا خاوەنی ئەو ناوچانەیش هەرێمی كوردستانە".

بەوتەی ئومێد خۆشیان مەسعود بارزانی، لەكۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتان‌و كونسوڵی وڵاتان جەختی لەسەر ئەو بابەتە كردووەتەوەو چەندین جاری دیكەیش هەڵوەستەی لەسەر ئەو پرسە كردووە.

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەدا، كە یەك گوتاری هێزە سیاسییەكانی كوردستان، لە بەرانبەر پرسی ریفراندۆمدا، وا دەكات كورد سود لەو هەلە مێژووییە وەربگرێت، كە ئێستا هاتۆتە پێشەوە.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی زیاتر، باسی لەوەش كردووە، پێشوەچوونەكانی كوردستان، یەكێك لەئەنجامە باشەكانی ئەوەیە، كە ئەوانەی پێشتر ڕەتی بوونی كوردو كوردستانیان دەكردەوە، ئەمڕۆ بەشێوازێك لەشێوازەكان مامەڵەو هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكەن.

هــ . ح