شارپرێس:
بهرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهنێت كه ههرێمی كوردستان ئهم دۆخه تێدهپهڕێنێت، چونكه هێزێکی ژمارە یەکی وەک پارتی دیموکراتی کوردستانی هەیە پێچەوانەی هەندێک لایەنی نابەرپرس و هەستنەکردوو بەم دۆخە.
هێمن هەورامی بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، گفتوگۆیهكی لەگەڵ هەر یەک لە (ئینس ئۆرباک)ی سکرتێری گشتی سەنتەری (ئۆلۆف پلمێ)ی سویدی و (فرێدریک ماڵم)ی ئەندامی پەرلەمانی سوید و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لیبراڵی سوید و ئەندامی تۆڕی پێوەندییەکانی پەرلەمانی سوید ـ کوردستان و (مارتین لۆفبێری) ئهنجامدا.
ههورامی وتی: هەرێمی کوردستان وەک هەموو سەردەمەکانی دیکە، ئەم سەردەمەیش بە سەرکەوتووییەوە تێپەڕ دەکات، چونکە هێزێکی ژمارە یەکی وەک پارتی دیموکراتی کوردستانی هەیە کە پێچەوانەی هەندێک لایەنی نابەرپرس و هەستنەکردوو بەم دۆخە لەبارە بۆ وڵاتەکەمان هاتووەتە پێشەوە.
ئهو بهرپرسهی پارتی رایگهیاند "لەم بارودوخەدا پێویستمان بە دایەلۆگ و لێکتێگەیشتن هەیە و پێویستە لایەنەکان بە هەستکردن بە پرسیاریەتی و خوێندنەوەی ژیرانە و واقعیانە بۆ ڕەوشی ناوچەکە و هەرێمەکەمان مامەڵە بکەن، نەک خۆشاردنەوە و گەورەکردنی کێشەکان بکەنە پلان و ئامانجیان".
هەورامی بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دهڵێت "ئیمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان قوربانی زۆرمان داوە بۆ گەیشتن بەم ئەزموونە و بۆ پاراستنیشی هەمان قوربانیمان داوە کە باشترنیان پێکهێنانی کابینەی هەشتی حکوومەتی هەریم و خولی چواری پەرلەمانی کوردستان بوو."
د.ح