چاوەڕێی وەڵامی لایەنەكانە
پارتی دەیەوێت بە گۆڕینی سەرۆكایەتی پەرلەمان دۆخی هەرێم هێور بكاتەوە

کوردستان

12/01/2016‌ 2272 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان جەخت لەوە دەكاتەوە كە گۆڕانكاری لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستاندا یەكێكە لە چارەسەرەكان بۆ قەیرانی سیاسی هەرێم.

جەعفەر ئیمێنكی وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و جێگری سەرۆكی پەرلەمان بە كەناڵی كوردستان تیڤی زمانحاڵی حزبەكەی راگەیاندووە كە گۆڕانكاریكردن لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەماندا لە ئارادایە و چاوەڕوانی ئەوەن لایەنەكانی تر بێنە پێشەوە.

ئیمێنكی وتیشی "لە هەوڵی ئەوەداین بگەینە چارەسەرێكی تەوافوقی بۆ قەیرانی سیاسی هەرێمی كوردستان و پێویستە هەموو لایەك بەیەكەوە بەرپرسیارێتییە هەڵگرن و كێشەكان چارەسەر بكەن."

پێشتر شارپرێس ئەوەی ئاشكرا كردبوو كە یەكێك لە پێشنیارەكانی یەكێتی كە خستویەتییە بەردەم پارتی ئەوەیە سەرەتا سەرۆكی پەرلەمان بچێتەوە هەولێر‌و دەست بە كارەكانی بكاتەوە ئینجا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕینی دەستەی سەرۆكاتیەتی پەرلەمانەوە بكرێت، پارتیش بەو پێشنیارە رازی بووە، بەڵام گۆڕان رەتیكردوەتەوە.
س.هـ