لێدوانی فەرمی گۆڕان لەسەر قسەكانی فازڵ میرانی

کوردستان

13/01/2016‌ 4570 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شۆڕش حاجی وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان بێئاگایی خۆی نیشاندا لەوەی بزووتنەوەی گۆڕان داوای رێككەوتنی لەپارتی دیموكراتی كوردستان كردبێت.

شۆڕش حاجی وتەبێژی گۆڕان لەلێدوانێكی بۆ شارپرێس وتی: من ئاگام لەوە نییە، كە گۆڕان داوای رێككەوتنێكی نوێی لەپارتی دیموكرات كردبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە شەوی رابردوو فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند "بزووتنەوەی گۆڕان داوای رێككەوتنێكی نوێی لەپارتی كردووە، بەڵام ئێمە ئەوەمان رەتكردووەتەوە".

لەئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان بەهۆی گرژییەكانی لەگەڵ گۆڕان، رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی لەگەڵ ئەو بزووتنەوەی هەڵوەشاندووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ناكۆیان لەسەر چەند پرسێكی سیاسی.

هــ . ح