بەفەرمی رێككەوتنەكەیان رادەگەیەنن
بارزانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی دەكات

کوردستان

14/01/2016‌ 3855 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات، كە بڕیارە رێككەوتنەكەیانی تێدا رابگەیەنرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، لەماوەی داهاتوو، مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی‌و پارتی دیموكرات كۆدەبنەوە، كە مەسعود بارزانی وەك سەرۆكی پارتی بەشداری دەكات‌و سەرپەرشتی كۆبوونەوەكەش دەكات.

هەر بەپێی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی ئەو پێشنیارانەیە، كە لەنێوان هەردوولا خراوەتەڕوو بۆ واژووكردنی رێككەوتنێكی نوێ‌ لەنێوانیان.

شارپرێس ئەوەشی زانیوە، كە لەو كۆبوونەوەیەدا ئەگەر گرفتێك نەیەتە پێشەوە بەفەرمی رێككەوتنەكەی نێوانیان واژوودەكەن‌و دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ماوەی چەند مانگێكە گفتوگۆ دەكەن بۆ واژووكردنی رێككەوتنێكی نوێ‌ لەنێوانیان، ئەوەش لەڕووی ئیداری‌و سیاسی‌و ئابوورییەوە، دواین جاریش رۆژی دوو شەممەی رابردوو شاندێكی باڵای یەكێتی‌و پارتی لەشاری هەولێر كۆبوونەوەو بڕیارە كۆبوونەوەكانیش بەردەوامی هەبێت.

هــ . ح