مەكتەبی سیاسی پارتی تاوتوێی پێشنیازەكانی یەكێتی دەكات

کوردستان

16/01/2016‌ 1881 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەكتەبی سیاسی پارتی پارتی دیموكراتی كوردستان تاوتوێی پێشنیازەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات، كە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتەكە سەرپەرشتی كۆبوونەوەكە دەكات.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەهاوینەهەواری پیرمام بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی كۆدەبێتەوە، كە تاوتوێی ئەو پێشنیازانە دەكات، یەكێتی خستوویەتییە بەردەم حیزبەكە.

هەفتەی رابردوو شاندێكی یەكێتی چەند پێشنیازێكیان خستە بەردەم پارتی دیموكرات، ئەوەش بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم‌و چەند پرسێكی تر.

لەلایەكی ترەوە بەپێی هەواڵێكی پێگەی فەرمی پارتی،   مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەئێستادا (سەعات 11:15 دەقەی نیوەڕۆ) لەكۆبوونەوەدایە، بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان‌و پێشنیازەكەی یەكێتی، كە هەفتەی رابردوو لەكۆبوونەوەی نێوان پارتی‌و یەكێتی، ئاراستەی مەكتەبی سیاسی پارتی كرا.
 
سەرچاوەیەك لەمەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند "ئێستا مەكتەبی سیاسی لەكۆبوونەودان‌و بەشێوەیەكی گشتی باس لەدۆخی سیاسی كوردستان دەكەن".

هــ . ح