پەیوەندی بەپرسی ئابوورییەوە هەیە
(گۆڕان‌و یەكگرتوو، كۆمەڵ) یەكێتی رەخنە باران دەكەن

کوردستان

18/01/2016‌ 3575 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆبوونەوەی یەكێتی‌و گۆڕان‌و یەكگرتوو، كۆمەڵی لەشاری سلێمانی دەستپێكرد تێیدا بارودۆخی هەرێمو بەتایبەت سلێمانی تاوتوێ‌ دەكەن، سێ‌ لایەنەكەش یەكێتی رەخنە باران دەكەن.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس كە لەسەرچاوەیەكی كۆمەڵی ئیسلامییەوە دەستیكەوتووە لەكۆبوونەوەكەی ئەمرۆ ئێوارەیاندا رەخەی توند ئاراستەی یەكێتی دەكەن لەسەر قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان.


سەبارەت بەو رەخنانەش ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد هەڵوێستی یەكێتی دوو لایەنەیە لەلایەك رەخنە لە دۆخەكە دەگرێت‌و لەلایەكیش لەگەڵ پارتی شەریكە، بەوتەی سەرچاوەكە یەكێتی سیاسەتێكی دوو پێوانەیی پەیڕەو دەكات.


سەرچاوەكەی كۆمەڵی ئیسلامی رونیدەكاتەوە دەبێت بۆ ئەم قەیرانانەی ئێستای هەرێم یەكێتی هەڵوێستێكی كرداری هەبێت، كە بەوتەی خۆی نەك تەنیا لە راگەیاندنەوە خۆی نیگەران پیشان بدات.
س.هـ