پارتی گفتوگۆ بەچارەسەری كێشەكانی هەرێم دەزانێت

کوردستان

20/01/2016‌ 1186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند تاكە ڕێگە بۆ چارەكردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆیە.

فازڵ میرانی راشیگەیاند "بیروڕای جیاوازی نێوان هێزە سیاسییەكان شتێكی سرووشتییەو یەك لەبنەماكانی دیموكراتییەو دەوڵەمەندییشە بۆ پرۆسەی سیاسی كوردستان".

ئەو قسانەی فازڵ میرانی لەمیانی كۆبوونەوەیەكی بوو لەگەڵ فرانك بیكر باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق، كە لەكۆبوونەوەكەدا بیروڕاو دواپێشهاتە سیاسی‌و ئەمنییەكانی عێراق بەگشتی‌و كوردستان بەتایبەتی‌و پەیوەندیی نێوان هەرێم‌و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.

ئەو قسانەی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی لەكاتێكدایە، لەئێستادا بەهۆی ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەكان هەرێمی كوردستان بەقەیرانی سیاسی تێدەپەڕێت، بەتایبەتی كێشەكانی نێوان پارتی‌و بزووتنەوەی گۆڕان.

هــ . ح