بارزانی لەگەڵ باڵوێزی بەریتانیا پرسی كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ تاوتوێدەكات

کوردستان

20/01/2016‌ 749 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی لەگەڵ فرانك باكێر باڵیۆزی بریتانیا لەعێراق تاوتوێی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵیان كردووە.

كۆبوونەوەكەی نێوان مەسعود بارزانی‌و باڵوێزی بەریتانیا لەعێراق، ئەمڕۆ چوار شەممە بەڕێوەچوو، كە لەدیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی‌و ئەمنی عێراق‌و ناوچەكە، هەروەها بارودۆخی مەیدانی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لەپارێزگاكانی ئەنبارو نەینەوا و پارێزگاكانی تری عێراق.

هەروەها ئامادەكارییەكان بۆ ئازادكردنی شاری موسڵ خرایە بەر باس‌و گفتوگۆو جەختیش لەهەماهەنگی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو هاوپەیمانان‌و هێزەكانی عێراقی كرایەوە.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی قەیرانی ئابووری‌و ڕێگەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە، هەروەها كێشە‌و قەیرانە سیاسی‌و تاییفییەكانی عێراق‌و ئاشتەوایی نیشتیمانی ئاڵوگۆڕ كرا.

هــ . ح