لە سلێمانی تەقە لەبارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دەكرێت

کوردستان

21/01/2016‌ 1267 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمشەو لەلایەن چەند كەسێكەوە تەقە لە لەبارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لەسلێمانی دەكرێت‌و لایەنە ئەمنییەكانیش لەوە ئاگادار كراونەتەوە.


 لەوبارەیەوە فارس نەورۆڵی وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لەسلێمانی بەشارپرێسی راگەیاند" ئەمشەو چەند كەسێك بە دوو ئۆتۆمبێلەوە تەقەیان لە بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی كردوە".


وتەبێژەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی رونیكردەوە كە ئەو كەسانە ئۆتۆمبێلێكی ئەڤەلۆن‌و ئاڵتیمایەكیان پێبووە دوای تەقەكردننەكە بەرەو تاسڵوجە رایان كردوە.


بەوتەی فارس نەورۆڵی لەئەنجامی تەقەكردنەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە، رونیشیدەكاتەوە كە هێزی پۆلیس لەبەردەم بیناكە بوون، بەڵام بەوتەی ئەو دیارە بەدوایاندا نەرۆیشتوون.

س.هـ