كۆسرەت رەسوڵ بەچەند پێشنیازێكەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە

کوردستان

25/01/2016‌ 5250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوەو چەند پێشنیازێك بۆ چارەسەری دۆخی سیاسی هەرێم تاوتوێدەكەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، ئەمڕۆ دوو شەممە كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە.

هەر بپێی زانیارییەكان لەم كۆبوونەوەیەدا كۆسرەت رەسوڵ چەند پێشنیازێك بۆ چارەسەری دۆخی سیاسی هەرێم دەخاتە بەردەم بارزانی‌و تاوتوێدەكات.

ئەم كۆبوونەوەیە لەكاتێكدای بڕیارە سبەی سێ‌ شەممە مەسعود بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، كە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان بارزانی‌و كۆسرەت رەسوڵ پەیوەندی بەو كۆبوونەوەی سبینێوە هەیە.

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە لەئێستادا بەهۆی ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەكان، هەرێمی كوردستان بەدۆخێكی قەیراناوی ئابووری‌و سیاسی تێدەپەڕێت.

هــ . ح