پارتی‌و یەكێتی نەخشەڕێگە نوێیەكەی نێوانیان دەخەنە بواری جێبەجێكردنەوە

کوردستان

27/01/2016‌ 1896 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەو نەخشەڕێگە نوێیەی بۆ پێداچوونەوە بەپەیوەندییەكانیان ئامادەیان كردووە، دەخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.

شەوی رابردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی كۆبوونەوە، كە ئامانج لەكۆبوونەوەكە بۆ ئەكتیڤكردنی ئەو نەخشەڕێگەیە بووە، ماوەی پێشوو خستییە بەردەم مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات.
 
كۆبوونەوەكەی یەكێتی‌و نێچیرڤان بارزانی دوای كۆبوونەوەكەی مەسعود بارزانی لەگەڵ لایەنەكانی كوردستان بوو، كە ئێوارەی دوێنێ‌ بەڕێوەچوو.

هاوكات لەكۆبوونەوەكەدا باس پرۆژە چاكسازییەكانی حكومەت‌و هەوڵەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی گیراوەتە بەر.

ماوەی پێشوو یەكێتی نیشتمانی نەخشەرێگەیەكی دایە پارتی بۆ پێداچوونەوە بەپەیوەندییەكانی نێوانیان، كە خۆی لەچەند بوارێكدا دەبینێتەوە، بەتایبەتی ئیدارەدانی هەرێمی كورستان لەلایەن هەردوو حیزبەوە.

هــ . ح