ناتوانم لەبەرەی پێشەوە نەبم
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی ڕانەهاتووە خۆی لەبەرپرسیارێتی بدزێتەوە

کوردستان

28/01/2016‌ 1503 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە سەر بەیەكێتی نیشتیمانی كوردستانە وەڵامی ئەو رەخنانە دەداتەوە كەلەلایەن لایەنگرانی حزبەكەیەوە لێی دەگیرێت‌و رایدەگەیەنێت كە ناتوانێت لەو جەبهەیەی كە ئەوی تێیدایە لەبەرەی پێشەوە نەبێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بابەتێكی بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی شێركۆی فاتیح شوانی  نوسیوەو دەڵێت"ئێستا هەمووتان و بەتایبەت یەكێتیە خوێن گەرم و دڵسۆزەكان ڕەنگە بڵێن بۆ قوباد لەبەرەی پێشی ئەو جەنگە ئابووریە سەختەدایە كە ڕووبەڕووی كوردستانەكەمان بووەتەوە، بۆچی خۆی خستووەتە ژێر باری قەیرانێك و سیستمێك كە جگە لەشەڕی داعش و بڕینی بودجە و دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی ئاوارەیەكی زۆر، دەرەنجامی ٢٤ ساڵ حكومڕانی پێشوو بووە".

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت"ناتوانم لەو جەبهەیەی كە تێیدام لەبەرەی پێشەوە نەبم، یەكێتیش ڕانەهاتووە خۆی لەبەرپرسیارێتی بدزێتەوە و قوتابخانەكەمان وای ڕانەهێناوم".


جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردوە كە هاوڕێیەتی‌و دڵسۆزی بۆ نیشتمان لە ڕۆژی مەوقیف و تەنگانەدا دەردەكەوێت، رونیشیدەكاتوەوە كە ئەو لەم ڕۆژە سەخت و دژوارەدا ئەگەر دڵسۆزی خۆیان بۆ گەلەكەی دوپات نەكەنەوە ئەی كەی بیكەن.
س.هـ

بەپەلە