پارتی رەتیدەكاتەوە یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ ئەنجامدانی راپرسی نەبێت

کوردستان

03/02/2016‌ 745 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رەتیكردەوە شاندی یەكێتی ئەوروپا دژی پڕۆسەی ریـفـراندۆم بن لەهەرێمی كوردستان.

شاندێكی یەكێتی ئەورووپا بەسەرۆكایەتی پاتریك گەیسن لێپرسراوی نووسینگەی یەكێتی ئەوروپا لەهەرێمی كوردستان‌و كونسوڵ‌و نوێنەری چەند وڵاتێكی تر لەگەڵ لەگەڵ فازڵ میرانی وەك نوێنەری پارتی كۆبوونەوە.

فازڵ میرانی لەدوای كۆبوونەوەكە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی وتی: ئەوەی لای ئێمە باسیان كرد نەیانوت ئێمە دژی راپرسین لەهەرێم، لەبەرانبەر قسەكانی ئێمەش لەبارەی راپرسییەوە بێددەنگبوون.

فازڵ میرانی رەتیشیكردەوە، شاندەكەی یەكێتی ئەوروپا بۆ دژایەتی ئەنجامدانی راپرسی هاتوونەتە هەرێم‌و هەر بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆببنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا شاندەكەی یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ لایەنەكان كۆبوونەوەو بەوتەی بەرپرسانی بەشێك لەلایەنەكان شاندەكەی یەكێتی ئەوروپا وتوویانە، لەگەڵ ئەنجامدانی راپرسی نین بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

هــ . ح

بەپەلە