جەعفەر ئیمنیكی لەسەر قەرزی پەرلەمانتاران رونكردنەوە دەدات

کوردستان

06/02/2016‌ 1189 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت رەتیدەكاتەوە كە دوورو نزیك هیچ بابەتێك لەبارەی وەرگرتنی ئەو جۆرە قەرزە لەئارادابێت.

نوسینگەی جەعفەر ئیمنیكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان روونكردنەوەیەك لەسەر وەرگرتنی قەرزی 20 ملیۆن دینار بۆ پەرلەمانتاران بڵاودەكاتەوەو رەتی دەكاتەوە كە دوورو نزیك هیچ بابەتێك لەبارەی وەرگرتنی ئەو جۆرە  قەرزە لەئارادابێت.

ئیمنیكی رایدەگەیەنێت كە ئەم بابەتەش وەك چەشنەها بابەتی تر بەتەواوەتی چەواشەكراوەو بێ ئەوەی لە راستی و دروستی بابەتەكە بگەن تۆمەتی بێ بنەمایان دروستكردوەئ دەشڵێت" راستیەكەی ئەوەیە كە بەرێز جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەهۆی سەختی تەنگژەی دارایی هەرێم هەر لەمانگی كانونی یەكەمەوە ئەم بابەتەی بەتەواوی رەتكردۆتەوەو دوورو نزیك هیچ بابەتێك لەبارەی وەرگرتنی ئەو جۆرە  قەرزە لەئارادا نییە".

هەروەك ئاماژە بەوەشكردوە كە پەرلەمانتارانی كوردستانیش كۆكن لەسەر ئەم بۆچونەو ماوەی دوو مانگە  هیچ پەرلەمانتارێك هیچ داوایەكی لەو شێوەی پێشكەشی نوسینگەكەمان نەكردوە.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وتیشی"دیارە سیاسەتی هەندێ كەس و لایەن تەنها بۆ ئەوەیە ئەمجۆرە بابەتانە بۆ گەرمكردنی بازاڕی خۆیان بوروژێنن كە رێك لەگەڵ ئەو پەندە كوردیە یەك دەگرنەوە كە دەڵێ: "شەڕ لەبەتاڵی باشترە" بەڵام نازانن ئەوانە لەبری كاركردن بە زانیاری دروست لەهەگبەی خۆیان و بێ پشت بەستن بە زانیاری  دروست خەڵك چەواشە دەكەن".
س.هـ