بارزانی لەبودجەی پارتی پارە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم تەرخاندەكات

کوردستان

07/02/2016‌ 36074 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبودجەی حیزبەكەی پارە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم تەرخانكردووە. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، مەسعود بارزانی سوورە لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش پارەی لەبودجەی پارتی بۆ ریفراندۆمەكە تەرخانكردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم تووشی قەیرانی دارایی بووە، بارزانی پارەی لەبودجەی پارتی دیموكرات ئامادەكردووەو بڕیارە لەمساڵدا ریفراندۆمەكە ئەنجامبدات.

شارپرێس ئەوەشی زانیوە، كە ئەگەر هەیە مانگی 10 ئەمساڵ بەهاوكاری كۆمپانیایەكی بواری ئەلیكترۆنی ریفراندۆم ئەنجامبدرێت لەهەرێمی كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە لەئێستادا مەسعود بارزانی‌و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەرجەم كۆبوونەوەكاندا سووربوونی خۆیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم نیشاندەدەن‌و زۆربەی حیزبەكانی تریش پشتگیرییان دەكەن.

هــ . ح