یەكێتی یاداشتێكی چەند خاڵی دەخاتە بەردەم حكومەتی هەرێم

کوردستان

11/02/2016‌ 1429 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو یاداشتێكی چەند خاڵی دەخاتە بەردەم حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پەیوەندی بە پرسی مووچەو داهاتی پارێزگاكانەوە هەیە.


لەئێستادا مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری سلێمانی لە كۆبوونەوەدایە‌و میدیاكانی سەر بەو حزبەش بڵاویانكردەوە كە مەكتەبی سیاسی یاداشتێك دەخاتە بەردەم حكومەتی هەرێم.


بەپێی یاداشتەكە مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوای كردوە كە مووچەی هێزەكانی ناوخۆ كەمنەكرێنەوە.


هەروەها یەكێتی لەو یاداشتەدا داوای لە حكومەت كردوە كە بەشێك لەداهاتی پارێزگاكان بۆ خودی پارێزگان خەرج بكرێتەوە.


لە هەواڵەكانی دواتردا شارپرێس زانیاری زیاتر بڵاو دەكاتەوە....
س.هـ