سەركردەیەكی یەكێتی ترسی لە "گەلەكۆمەكی" دژی هەرێم هەیە

کوردستان

13/02/2016‌ 2143 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئازاد جندیانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ترسی هەیە ئەم دۆخی ئێستا هەرێمی تیكەوتووە، "گەڵەكۆمەكی" بێت.

ئازاد جندیانی، لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاویكردووتەوە، بەلێدوانەكەی ئەنگیلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیاو لێدوانی وتەبێژی پارتی دادوگەشەپێدانی توركیاو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، كە بێئاگایی خۆیان لەقەیرانی موچەی هەرێم نیشاندا "نارەحەتبووم".

سەركردەكەی یەكێتی هەروەها بڵاویكردووەتەوە، كە نایشارێتەوە ئەو قسانە "گەلەكۆمەكییەك" هاتووەتە بەرچاوی لەدژی كورد.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو مێركل‌و عەبادی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بێئاگایی خۆیان لەنەبوونی موچەی پێشمەرگە نیشانداو رایانگەیاند "دەبێت هەرێم خۆی لەبودجەكەی موچەی پێشمەرگە بدات".

هــ . ح