بێ گۆڕان‌و كۆمەڵ‌و یەكگرتوو دەبێت
بارزانی لەگەڵ یەكێتی بەفەرمی پرسی حكومەتێكی نوێ‌ تاوتوێ دەكات

کوردستان

25/02/2016‌ 4137 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەئێستادا قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان‌و پەیوەندی نێوان لایەنەكان وای لە پارتی كردوە بیر لە حكومەتێكی نوێ بكاتەوە كە لەگەڵ یەكێتی حكومەتی نوێی پێك بهێنن.

پێشتر شارپرێس ئەوەی بڵاو كردەوە كە لەچەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی بۆ پرسی هەڵوەشانەوەی ئێستا حكومەتی هەرێم گفتوگۆیان كردووەو ئەگەر هەیە لەسەر هەڵوەشانەوەشی رێكبكەون.

هەروەها ئەوەشی بڵاوكردەوە كە لەدوای رێككەوتن‌و هەڵوەشانەوەی حكومەت، پارتی‌و یەكێـتی هەوڵی پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ‌ دەدەن بەشداری چەند لایەنێك‌و دوورخستنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامی لەحكومەتە نوێیەكە.

لەئێستادا شارپرێس لە زاری سەرچاوەیەكەوە دەستیكەوتووە كە لەكۆبوونەوەی مەسعود بارزانی‌و یەكێتی كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتودا بەڕێوە بچێت گفتوگۆ لەسەر حكومەتێكی نوێ بكرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كرد كە مەسعود بارزانی رای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی وەردەگرێت‌و دواتریش لەگەڵ شاندی یەكێتی ئەو پرسە تاوتوێ‌ ، بەوتەی سەرچاوەكە لەئێستادا حكومەتێكی لاواز هەیە ئەوەش بەهۆی نا ئامادەیی گۆڕان لەو كابینەیەو بەكارهێنانی ئەو كارتە لەلایەن كۆمەڵ‌و یەكگرتووە.

سەرچاوەكە بۆ شارپرێس رونیكردەوە  پێشنیار بۆ بارزانی كراوە حكومەتێكی نوێ پێكبهێنرێتەوە كە لە پارتی‌و یەكێتی‌و كەمینەكان پێكبێت بەبێ‌ گۆڕان‌و كۆمەڵ‌و یەكگرتوو.
س.هـ