شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كورستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه به بۆنه‌ی یادی راپره‌ین‌و تێدا باس له ئامانجه گه‌وره‌كه ده‌كات.
پارتی له‌و به‌یاننامه‌دا كه بڵاوی كردۆته‌وه ده‌ڵێت "ئه‌مڕۆ كه یادی راپه‌ڕینی پیرۆزی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، كوردستان و ئه‌زمونه‌كه‌ی چه‌ندین قۆناغی سه‌ختی بڕیوه و كورد له پێگه‌یه‌كی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌نگین و به‌هێزدایه و له ئاستانه‌ی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و دوباره نه‌خشاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌دایه و له هه‌ر كات نزیكترین له‌به‌دیهاتنی ئاواته مه‌زنه‌كه‌مان كه مافی چاره‌ی خۆنوسین و سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجارییه".
ئاماژه‌ش ده‌كات "بۆ هه‌موو لایه‌ك روون و ئاشكرایه به درێژایی سه‌د ساڵی رابردوو، هه‌رگیز هه‌ل و مه‌رجێكی بابه‌تیی وه‌ك ئێستا له‌بار و گونجاو بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌هاتۆته پێش"
هه‌روه‌ها تێدا هاتووه كه ئه‌زمونه‌كه‌مان له ئێستادا له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی مه‌زندایه كه ئه‌ویش گه‌یاندنی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مانه به‌دوایین ئامانج . ئه‌و ئه‌ركه به هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌یی هێزه ره‌سه‌ن و به‌رپرسیاره‌كان دێته‌دی. حكومه‌تێكی تۆكمه و سه‌ركردایه‌تییه‌كی سیاسی یه‌كده‌ست و په‌رله‌مانێك كه گه‌یاندنی میلله‌ت به‌و ئامانجه مه‌زنه به‌ئه‌ركی یه‌كه‌می خۆی بزانێ
به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێت "به‌خۆداچونه‌وه و راستكردنه‌وه‌ی ناڕێكی و هه‌ڵه و كه‌م و كورتییه‌كانی حوكمڕانی خۆماڵی له رێی پرۆسه‌یه‌كی چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه كه ببێته مایه‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی و هێنانه‌دی عه‌داله‌ت و باڵاده‌ستییه‌كی زیاتری یاسا".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارتی به بۆنه‌ی راپه‌ڕینه‌وه:
خانه‌واده و كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگر و تێكۆشه‌ری كوردستان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
بیست و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و له رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینه‌وه، گه‌له نه‌به‌زه‌كه‌مان به پێشڕه‌وایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی و پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له دژی جه‌ور و سته‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی فاشی راپه‌ڕی و له نه‌به‌ردێكی میللی یه‌ك ده‌ست و یه‌ك بڕوادا و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ته‌واوی دام و ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رژێمی راماڵی و باشوری كوردستان ئازاد كرا و له داگیركه‌ری به‌عسی پاككرایه‌وه. ئه‌وداگیركه‌ره‌ی پێیوابوو به ئاگر و ئاسن و ئه‌نفال و كیمیاباران ئیراده‌ی ئازادیخوازانه‌ی میلله‌تی كوردی تێكشكاندووه و له ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه ره‌واكانی په‌شیمانی كردۆته‌وه.
ئه‌و راپه‌ڕینه مه‌زن و وه‌رچه‌رخانه مێژووییه، ده‌سپێكی قۆناغێكی نوێی له مێژووی كوردستان و بزاڤه رزگاریخوازه‌كه‌یدا هێنایه ئاراوه و له سایه‌یدا گه‌لی باشوری كوردستان به رابه‌رایه‌تی هێزه شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازه‌كانی، بۆ یه‌كه‌م جار ده‌رفه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی بۆ ره‌خسا و له سایه‌یدا ئه‌زمونی حوكمڕانیی خۆماڵی و دیموكراتیانه‌ی ده‌ستیپێكرد و به‌نێو هه‌وراز و نشێو و ئاسته‌نگ و سه‌ختییه‌كاندا، وولاتێكی وێران و خاكێكی سوتماكی دوباره ئاوه‌دانكرده‌وه و به خه‌باتێكی بێ پسانه‌وه دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ییمانی گه‌یانده‌قۆناغی ئه‌مڕۆ كه جیهانی ئازاد هاوسۆز و پشتیوانیه‌تی.
سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین، چه‌ندی بۆ هه‌ل و مه‌رجی بابه‌تیانه‌ی ئه‌و رۆژگاره ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌یان هێنده به‌رهه‌می یه‌كده‌ستی گه‌ل و هێزه سیاسییه‌كانی و كۆبونه‌وه‌ی هه‌موان له ژێر چه‌تری به‌ره‌ی كوردستانیدا بوو. به‌ره‌یه‌ك توانی پێش وه‌خت پێشهاته سیاسییه‌كان پێشبینی بكات و خۆی بۆ قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت ئاماده‌بكات و له كات و ساتی له‌باردا بڕیاری بوێر و یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات و له ئاست ئه‌ركی قۆناغه‌كه و پێشڕه‌وایه‌تی هێزی گه‌لدا بێت.
ئه‌مڕۆ كه یادی راپه‌ڕینی پیرۆزی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، كوردستان و ئه‌زمونه‌كه‌ی چه‌ندین قۆناغی سه‌ختی بڕیوه و كورد له پێگه‌یه‌كی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌نگین و به‌هێزدایه و له ئاستانه‌ی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و دوباره نه‌خشاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌دایه و له هه‌ر كات نزیكترین له‌به‌دیهاتنی ئاواته مه‌زنه‌كه‌مان كه مافی چاره‌ی خۆنوسین و سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجارییه، هه‌ربۆیه‌ش له له‌هه‌ركات زیاتر ته‌حه‌ددی و هه‌ڕه‌شه و گێچه‌ڵ و پیلان رووبه‌رووی ئه‌زمونه‌كه‌مان بۆته‌وه و به جۆره‌ها شێواز ده‌یانه‌وێ ئیراده‌مان بشكێنن و له‌م دوایین قۆناغه‌دا له خواسته ره‌واكه‌مان ساردمان كه‌نه‌وه.په‌لاماری داعش،ئابڵوقه و سیاسه‌تی برسیكردن، نانه‌وه‌ی ته‌فره‌قه‌ی ناوخۆیی و تێكدانی ریزی هێزه سیاسییه‌كان، گێچه‌ڵ و شه‌ڕفرۆشتن به دامه‌زراوه سه‌روه‌رییه‌كانی كوردستان، قه‌یرانخوڵقێنی و هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی ئه‌منیه‌ت و وئاشتی نێوخۆیی و ئۆقره‌یی سیاسی، له رواڵه‌ته‌كانی ئه‌و ته‌حه‌دیی و شه‌رانگێزییه‌ن كه ته‌نیا و ته‌نیا دژی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆییخوازی میلله‌ته‌كه‌مانه و بۆ رێگرییه له‌به‌دیهاتنی ئه‌و خواست و مافه ره‌وایه.
گه‌ل و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به شاهیدی دۆست و دوژمن، سه‌رباری هه‌موو ئاسته‌نگ و پیلانه‌كان، توانی خۆڕاگرانه كوردستان بپارێزێ و داعشی دوژمن تێكبشكێنێ، ئه‌وانه‌ی گره‌ویان له‌سه‌ر داعش كرد و گره‌وه‌كه‌یان دۆڕاند، ئێستا ده‌یانه‌وێ به شێوازی دیكه و له‌ناوخۆدا كوردستان بنكۆڵ بكه‌ن و به قه‌یران و گرفتی ناوخۆییه‌وه سه‌رقاڵی بكه‌ن تا ده‌رفه‌ته مێژوییه‌كه‌ی له‌ده‌ست بچێ و نه‌په‌رژێته سه‌ر دیاریكردنی چاره‌نوسی خۆی و له گۆڕانكاریی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوكێشه و نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌دا ده‌ستبه‌تاڵ ده‌رچێ.
بۆ هه‌موو لایه‌ك روون و ئاشكرایه به درێژایی سه‌د ساڵی رابردوو، هه‌رگیز هه‌ل و مه‌رجێكی بابه‌تیی وه‌ك ئێستا له‌بار و گونجاو بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌هاتۆته پێش و ده‌رفه‌تی وه‌ك ئێستا زێڕینی بۆ نه‌ره‌خساوه، بۆیه‌ش گه‌له‌كه‌مان و هێزه سیاسییه‌كانی و دامه‌زراوه‌كانی له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریی مێژوویی له‌ده‌ستنه‌دانی ئه‌م هه‌له ده‌گمه‌ن و فورسه‌ته مێژووییه‌ن كه سه‌دساڵه نه‌ته‌وه‌كه‌مان خه‌باتی بۆ ده‌كاو خوێن و قوربانی بۆ ده‌دات . ئه‌مه‌ش یه‌كڕیزیی نیشتمانی و هاوخیتابی سیاسیی و یه‌كده‌ستی و یه‌ك بڕوایی ده‌خوازێ .
پارتیمان باوه‌ڕی وایه كه هه‌م روبه‌روبونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان و هه‌م له‌ده‌ستنه‌دانی ده‌رفه‌تی مێژویی، به هاوده‌نگیی نیشتمانیی دێته‌دی. ده‌بێ له‌م چركه ساته مێژووییه‌دا هه‌موان له‌ده‌وری یه‌ك ئامانج كۆبینه‌وه و ئه‌وله‌ویاتمان یه‌ك بێ و، له ململانێی به‌رچاوته‌نگیی حزبایه‌تی و گرێی ده‌رونی و پاشكۆیه‌تی و گوێله‌مستی بۆ ئه‌م لاولا و میحوه‌ربه‌ندییه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها له فكری شومی ئه‌نارشیستی و فه‌وزه‌ویه‌ت و هه‌رزه‌یی سیاسیده‌ستهه‌ڵگرین و له ئاست گه‌وره‌یی و چاره‌نوسسازیی قۆناغه‌كه‌دا بین.
ئه‌زمونه‌كه‌مان له ئێستادا له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی مه‌زندایه كه ئه‌ویش گه‌یاندنی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مانه به‌دوایین ئامانج . ئه‌و ئه‌ركه به هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌یی هێزه ره‌سه‌ن و به‌رپرسیاره‌كان دێته‌دی. حكومه‌تێكی تۆكمه و سه‌ركردایه‌تییه‌كی سیاسی یه‌كده‌ست و په‌رله‌مانێك كه گه‌یاندنی میلله‌ت به‌و ئامانجه مه‌زنه به‌ئه‌ركی یه‌كه‌می خۆی بزانێ بۆ ئه‌م قۆناغه چاره‌نوسسازه پێویستن، هاوكاتیش به‌خۆداچونه‌وه و راستكردنه‌وه‌ی ناڕێكی و هه‌ڵه و كه‌م و كورتییه‌كانی حوكمڕانی خۆماڵی له رێی پرۆسه‌یه‌كی چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه كه ببێته مایه‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی و هێنانه‌دی عه‌داله‌ت و باڵاده‌ستییه‌كی زیاتری یاسا و خواستی گه‌ل هه‌روه‌كو له ناوه‌رۆكی هه‌ردوو بڕیاری جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی_دا هاتووه، كه پێویستییه‌كی دیكه‌ی سه‌رخستنی قۆناغه‌كه‌یه.
له یادی پڕشكۆی راپه‌ڕیندا
سڵاو له گه‌لی خه‌باتكار و راپه‌ڕیو و قوربانیده‌ری كوردستان
سڵاو له شه‌هیدانی راپه‌ڕین و تێكڕای شه‌هیدانی كورد و كوردستان
سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ی له‌بننه‌هاتووی گه‌له‌كه‌مان و بێته‌دی ئامانجی ره‌وای مافی چاره‌ی خۆنوسین
بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئاوه‌دان و گه‌شاوه و دوور له قه‌یران و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
4/3/2016