بەشدارینەكردنی پارتی لەحكومەتی خۆجێیی هەڵەبجە یەكلابووەوە

کوردستان

13/03/2016‌ 1840 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشدارینەكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەحكومەتی خۆجێیی هەڵەبجە یەكلابووەوە، ئەوەش بەهۆی جێبەجێنەكردنی ئەو مەرجەی ئەو حیزبە داینابوو بۆ بەشداریكردن. 

فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەڵەبجە لەلێدوانێكی بۆ شارپرێس وتی: بەهۆی ئەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كاندیدی بۆ پۆستی قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە داناوەو بڕیارە لەهەفتەی داهاتوو دەستبەكاربێت، "بەشدارینەكردنی پارتی لەحكومەتی خۆجێیی لایەكلابووەتەوە".

فازڵ بەشارەتی وتیشی: ئێمە پێشتر وەرگرتنی پۆستی قایمقامی هەڵەبجەمان وەك مەرج دانابوو بۆ بەشداری لەئیداری خۆجێیی هەڵەبجە، بەڵام ئەو پۆستە ئێستا بۆ كاندیدێكی یەكێتی دانراوە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك بەشداری ئەو كابینەیە ناكەین.

چەند رۆژێك پێش ئێستا یەكێتی نیشتمانی كەسێكی بەناوی نوخشە ناسیح بۆ وەرگرتنی پۆستی قایمقامی هەڵەبجە دیاریكردن‌و رۆژی پێنجشەممەی رابردووش وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ ناوبراو دەكرد، كە بڕیارە لەم هەفتەیە وەك قایمقامی هەڵەبجە دەستبەكاربێت.

هــ . ح

بەپەلە