شاندێكی باڵی "دەسترۆیشتوو"ی یەكێتی سەردانی ئێران دەكات

کوردستان

30/10/2016‌ 1138 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندێكی باڵی "دەسترۆیشتوو"ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی ئێران دەكات‌و تائێستاش ئامانجی چوونی شاندەكە رووننەكراوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، ئەمڕۆ یەك شەممە 30/10/2016 شاندێكی باڵی "دەسترۆیشتووی یەكێتی نیشتمانی بەسەرۆكایەتی مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی حیزبەكە سەردانی ئێران دەكەن".

هەر بەپێی زانیارییەكان، شاندەكە هەریەكە لەسەعدی ئەحمەد پیرەو عومەر فەتاح‌و خەسرەو گۆڵ محەمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پاڤڵ تاڵەبانی ئەندامن تێیداو بڕیاریشە چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی ئەنجامبدەن.

 تائێستا بەفەرمی ئامانجی سەردانی شاندەكە بۆ ئێران دیارنییەو هیچ ناوەندێكی فەرمی یەكێتیش لەو بارەوە زانیاری بڵاونەكردووەتەوە، كە بڕیارە شاندەكە چەند رۆژێك لەو وڵاتە بمێننەوە.

چوونی ئەم شاندەی یەكێتی بۆ تاران لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە شاندێكی ئێرانی لەشاری سلێمانی‌و نێوەنگیری هەردوو باڵی ناكۆكری یەكێتی "ناوەندی بڕیارو دەسترۆیشتوو"ی یەكێتی دەكەن بۆ ئەو كێشانەی لەنێوانیان هەیە.

هــ ـ ح