ئێران داوای پاراستنی یەكێتی ناو یەكێتی دەكات

کوردستان

31/10/2016‌ 870 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران لەتاران كۆدەبنەوەو شەڕی موسڵ و كێشەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ‌ دەكەن.

بەگوێرەی راگەیەنراوێك كەئەمرۆ یەكشەممە 31/10/2016 لەلایەن نوسینگەی راگەیاندنی لیًپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتیەوە بڵاوكراوەتەوە، وەفدی یەكێتی لە سەردانەكەیدا بۆ تاران لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبۆوە. گفتوگۆیان كردوە لەبارەی پەیوەندییەكانی گەلی كوردستان ‌و ئێران‌و ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی موسڵ ‌و قۆناغی دوای داعش ‌و چۆنێتی چارەسەری كێشە و گرفتە ناوخۆییەكان لەعیراق ‌و كوردستان.

ئەوەش خراوەتەروو لە كۆبونەوەكەدا وەزیری دەرەوەی ئێران، وتویەتی  زۆر خۆحشاڵن كە دۆستی یەكێتین ‌و ئێران بڕوای بەو پەیوەندییە هەیە. بۆیە دەبێ‌ یەكێتیی ناو یەكێتیی پارێزراو بێ‌ ‌و ئامادەیی هەر هاوكارییەكیشن لەو پێناوەدا.

وەزیری دەرەوەی ئێران، هاوكات لەگەڵ ئەوەی تەئكیدی لەپێویستی پەیوەندییەكی دروستی كوردو هێزو لایەنە عیراقییەكاندا كردەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی موسڵ گرنگەو بایەخی تایبەتی خۆی هەیە‌و پێویستە بەوریاییەوە، مامەڵە لەگەڵ ئازادكردنەوەی موسڵ ‌و قۆناغی دوای سەركەوتن بەسەر داعش لەو ناوچەیەدا بكرێت.

وەفدی باڵی زۆرینەی یەكێتی لە دوێنێوە سەردانی ئێرانی كردوەو هەر ئەمرۆش لەگەڵ سەردار محسن رەزایی، راوێژكاری باڵای رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران، كۆبونەوە.

ر ـــ ح