عەلی باپیر: جەلال تاڵەبانی كۆكەرەوەی هەموان بوو

کوردستان

02/11/2016‌ 1375 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی باپیر دەڵێت  تاڵەبانی چەتری كۆكەرەوەی هەموان بوو بە لێبوردەیی و سنگفراوانییەكەی ئەو  هەموو سەختییەكان تێ دەپەڕێنران .

بە گوێرەی هەواڵێك كەلە میدیاكانی یەكێتی بڵاوكراوەتەوە عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی سەردانی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  لە نوسینگەی تایبەتی خۆی كردوەو لە دیدارێكدا كە قادر حەمەجان ورەفعەت عەبدوڵاو شۆرش ئیسماعیل ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئامادەیی بوون، عەلی باپیر وتویەتی، مام جەلال چەتری كۆكەرەوەی هەموان بوو بە لێبوردەیی و سنگفراوانییەكەی ئەو  هەموو سەختییەكان تێ دەپەڕێنران هەر ئەو سیاسەتە ژیرانە پڕ لە لێبوردەییەی ئەو بوو كە هەرێمێكی ئارام لە كوردستاندا هاتەكایەوە و دروست بوو و جێگەی هەمووانی تیادا بوەوە ".

ئاماژەی بەوەشكردوە، یەكێتیی  نیشتمانیی كوردستان هەوراز و نشێوی زۆری بڕیوە و لە تاقیكردنەوەكاندا سەركەوتو بووە لەو روەشەوە پەرۆشیی و هیوای خۆی دەربڕی بۆ بەردەوامبوونی ئەو رۆڵە كە بەرهەمی    سیاسەتی هاوسەنگیی سەرۆك مام جەلالە لە پێكەوەژیانی سیاسیی و كۆمەڵایەتیی و راگرتنی  دڵی هەمووان تا خاڵە هاوبەشەكان ببنە فاكتەری پێكەوە هەڵكردن.

رـــ ح