نوێنەری بارزانی: پەیەدە ناتوانێت خۆی بسەپێنێت

کوردستان

08/11/2016‌ 946 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوێنەری مەسعود بارزانی بۆ كاروباری رۆژئاوای كوردستان دەڵێت لایەنێك ناتوانێت بە تەنیا خۆی بسەپێنێت بەسەر پارچەیەكی كوردستاندا و دەسەڵاتی خۆی بەسەر لایەنەكاندا تاقی بكاتەوە.

حەمید دەربەندی نوێنەری مەسعود بارزانی بۆ كاروباری ڕۆژئاوای كوردستان بە پێگەی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی وتوە،ڕاشكاوانە بە پەیەدەیان وتوە، لایەنێك ناتوانێت بەتەنیا ئەو بارە گرانەی پارچەیەكی كوردستان لە شان بگرێت، حزبێك ناتوانێت خۆی بكات بە ئەمری واقع و لایەنەكانی دیكە ڕەت بكاتەوە، بەڵام بەداخەوە دیارە ئەوان سوورن لەسەر سیاسەتی خۆیان.

دەشڵێت ئێستاش زیان لە نیوە بگەڕێتەوە باشترە، پێیان باشترە ئەوان بگەڕێنەوە سەر ئەو ڕێككەوتنانەی كراون لە نێوانیاندا، بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ و هاوكاریی لایەنەكانی دیكە، ئەگەر ئەوە بكرێت، (بارزانی) زیاتر هاوكارییان دەكات".
ر ـــ ح