مەلا بەختیار: شاڕێگەی چارەسەری كێشەكان لەبەغدایە

کوردستان

13/11/2016‌ 1385 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت شاڕێگەی چارەسەری كێشەكان لەبەغدایەو بەبێ‌ گێڕانەوەی هاوسەنگی، مەحاڵە كێشەو قەیرانەكانی كوردستان، چارەسەر ببن.

مەلا بەختیار ئەمرۆ یەكشەممە 13/11/2016 لەمیانەی سەردانێكدا بۆ مەڵبەندی رۆشنبیریی‌و كۆمەڵایەتی ساداتی پیر خدری شاهۆ رایگەیاندوە،یەكێتیی، بڕوای رۆحی بەئارامی‌و بەعەقلانی بەڕێوەبردن، بەپێویست‌و گرنگیش دەزانێت.

بە پێی هەواڵێكی پێگەی فەرمی حزبەكەی مەلا بەختیار، سەبارەت بەبارودۆخی هەرێمی كوردستان‌و چارەسەری كێشەكانی، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە شاڕێگەی چارەسەری كێشەكان لەبەغدایەو راشیگەیاندوە: بەبێ‌ گێڕانەوەی هاوسەنگی، مەحاڵە كێشەو قەیرانەكانی كوردستان، چارەسەر ببن.

 

ئەوەش لەكاتێكدایە لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان لەبارەی گەرانەوە بۆ بەغدا بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان بوون بە دوو بەشەوەو گۆڕان و یەكێتی و كۆمەڵ پێیان وایە دەبێت هەرێم لەگەڵ بەغدا رێبكەوێت بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی و پارتیش دژی ئەو بۆچونەیە.

ر ـــ ح

بەپەلە