یەكێتی وەڵامی پەیامەكەی مەسعود بارزانی دەداتەوە

کوردستان

21/11/2016‌ 7060 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێپرسراوی دەستە كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر پەیامەكەی بارزانی بۆچارەسەركردنی قەیرانە سیاسی‌و یاساییەكانی ناوخۆی ھەرێم وەڵامدەداتەوەو دەڵێت: لەكۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا باسی دەكەین‌و ھەڵوێستی رەسمی خۆمان رادەگەیەنین.

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستە كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لەلێدوانێكی تایبەتدا بەپێگەی SNNی ئۆرگانی حیزبەكەی ئەمڕۆ دوو شەممە 21/11/2016 رایگەیاند "لەكۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیدا خاڵەكانی ناو پەیامەكەی ھەڵدەسەنگێنین‌و باسی دەكەین، ھەڵوێستی رەسمی خۆمان لەسەر پێشنیازەكە رادەگەیەنین".

شەوی رابردوو "یەك شەممە 20/11/2016" مەسعود بارزانی پەیامێكی لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم بڵاوكردرەوەو تێدا داوای لەلایەنە سیاسییەكان كرد، كۆبوونەوە بكەن بۆ كاركردنەوەی پەرلەمان‌و چارەسەری دۆخی سیاسی هەرێم.

سەبارەت بەئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، لێپرسراوی دەستە كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ئاشكرایكرد "بەمنزیكانە كۆبوونەوە دەكەین"، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری تری خستبێتەڕوو.

هـ ـ ح