پارتی ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی لایەنەكان رادەگەیەنێت

کوردستان

21/11/2016‌ 1152 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە پەیامەكەی مەسعود بارزانی دەكات و ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی لایەنەكان و چارەسەركردنی كێشەكان رادەگەیەنێت.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمرۆ دوو شەممە 21/11/2016 لە راگەیەنراوێكدا پێشوازی لە پەیامەكەی مەسعود بارزانی دەكات و دەڵێت"ناوەرۆكی پەیامەكە بە باش و بەرز دەنرخێنین و پێشوازی لێ دەكەین. هەروەها لە روانگای خوێندنەوەی بابەتیانەمان بۆ هەلومەرجی ناوچەكە بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی، چارەسەری قەیرانی سیاسی بە زەروری دەزانین بۆئەوەی وەڵامدەرەوەی پێویستییەكانی ئەم قۆناغە بین و بەرگەی تەحەدییەكان بگرین و پیلانی دژ و دوژمنەكانمان پووچەڵ بكەینەوە. 

راشیگەیاندوە،"پشتیوانی پارتیمان بۆ پەیامەكەی بەڕێزیان دەردەبڕین و ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان تا لەبەر رۆشنایی ناوەرۆكی پەیامەكە میكانیزمی چۆنیەتیی چارەسەرییەكان دیاری بكەین".

ر ـــ ح