پارتی ئامادەیی دانیشتنە لەگەڵ هەموو لایەنەكان

کوردستان

24/11/2016‌ 1358 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، پارتی ئامادەیە لەگەڵ هەموو حزب و لایەنێك دابنیشێت بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان.

فازیل میرانی ئەمرۆ پێنج شەممە 24/11/2016 لەمیانی بەشداركردنی لە پرسەی د. هوشیار ئیسماعیل لە هەولێر، لە لێدوانێكدا بۆ راگەیاندنەكان ، لەبارەی پەیامەكەی مەسعود بارزانیەوە رایگەیاند، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە زۆربەی لایەنەكانی بەشێوەیەكی ئەرێنی پێشوازیان لە پەیامەكە كردووە.

وتیشی،  وەكو پارتی ئامادەن لەگەڵ هەموو حزب و لایەنێك دابنیشن بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان".

مەسعود بارزانی 20ی ئەم مانگە پەیامێكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوەو  رایگەیاند،چارەسەری قەیرانی سیاسیی هەرێم بەوشێوەیە دەكرێت كە حزبەكان بكەونە گفتوگۆ و پارلەمان كارا بكرێتەوە و سەرۆكایەتییەكی تازە بۆ پارلەمان هەڵبژێردرێت. چونكە بۆ هەموو لایەك ڕوونە، ناكرێ ئەوانەی بوونەتە سەرچاوەی قەیران دووبارە سەرۆكایەتیی پارلەمان بگرنە دەست. هەروەها حزبەكان لەسەر ئەوە ڕێكبكەون حكوومەتێكی نوێ دابمەزرێت و بەڕێزێكیش بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم هەتا كاتی هەڵبژاردن دەستنیشان بكرێت بۆ ئەوەی ئەركی سەرۆكایەتیی هەرێم بگرێتە ئەستۆ.


ر ـــ ح