شاندەكەی پارتی لەگەڵ چەند لایەنێكی تر كۆدەبنەوە

کوردستان

29/11/2016‌ 713 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو شاندەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەكان پێكیهێناوە لەگەڵ چەند لایەنێكی تر كۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەكان شاندەكە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 29/11/2016 لەشاری هەولێر لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان‌و حیزبی شیوعی‌و حیزی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆدەبنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئامانجی كۆبوونەوەی شاندەكەی پارتی بۆ زانینی بیروڕای ئەو لایەنە سیاسییانەیە، كە لەگەڵیاڵ كۆدەبنەوە، ئەوەش بۆ چارەسەری كێشە سیاسی‌و ئابوورییەكانی هەرێم.

شاندەكەی پارتی لەم هەفتەیە بەسەرۆكایەتی فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی حیزبەكە پێكهێنراو رۆژی دوو شەممە 28/11/2016 لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی‌و بەرەی توركمانی كۆبوونەو بڕیارە لەگەڵ لایەنەكانی تریش كۆببنەوە.

هـ ـ ح