مەكگۆرگ داوای چارەسەركردنی كێشەناوخۆییەكانی یەكێتی دەكات

کوردستان

04/12/2016‌ 702 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی ئۆباما لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی داعش پشتیوانی خۆی بۆ یەكێتییەكی بەهێز دەدەبڕێت و هیواخوازە  كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی چارەسەر بكرێن و رۆڵ.

بە پێی هەواڵێكی میدیای یەكێتی ، برێت مەكگۆرك لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێریگشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی كۆبۆتەوەو هەردوولا گفتوگۆیان كردوە لەبارەی شەڕی داعش و رزگاركردنی موسڵ و رۆڵی پێشمەرگە لەشەڕی رزگاركردنی موسڵدا.


ئەوەشخراوەتەروو، لە كۆتایی دیدارەكەدا كە بافڵ تاڵەبانی بەشداری تێدا كردوە، برێت مەكگۆرگ پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ یەكێتییەكی بەهێز دەربڕی و هیوای خواست كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی چارەسەر بكرێن و رۆڵ و پێگەی كاریگەرتر بۆ یەكێتی بگەڕێتەوە.


ر ـــ ح