فراكسیۆنی یەكێتی بەقسەی قوباد تاڵەبانی ناكات

عیراق

07/12/2016‌ 4717 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەرەفات كەرەم، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد،قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران نامەی بۆ فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران كردوەو  داوای كردووە  دەنگ بەیاسای بودجە نەدەن، بەڵام فراكسیۆنی یەكێتی دەنگی پێداوە.

عەرەفات كەرەم ئەمرۆ چوارشەممە 7/12/2016 بە رووداوی راگەیاند،"قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران نامەی بۆ برادەرانی یەكێتی ناردووە، باسی خراپی ئەو یاسایەی بۆ كردوون و داوای كردووە دەنگی پێنەدەن، بەڵام ئەو برادەرانە ویستیان بە خەڵك بڵێن ئێمە شتكێمان بەبێ‌ پارتی كرد، بابەتەكە بەرژەوەندی كورد نەبوو، تەنیا شكاندنی ئیرادەی سیاسی بوو، كە دواجار هەرێمی كوردستان زەرەی كرد".

لەبەرامبەردا شوان داوودی، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاندوە، قوباد تاڵەبانی بە سیفەتی شەخسی لە رێگای سەرۆكی فراكسیۆنەوە نامەیەكی بۆ ئەندامانی فراكسیۆنەكەیان ناردووە و بۆچوونی خۆی لەبارەی یاسای بودجەوە خستووەتەڕوو، بەبێ‌ ئەوەی داوایان لێبكات دەنگ بدەن یاخود دەنگ نەدەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمرۆ فراكسیۆنی یەكێتی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند،  دوای هەوڵ و تێكۆشانێكی زۆر لەئاستەكانی یاسایی و دیپلۆماسی و سیاسی وشەونخونی نوێنەرەكانتان ، پڕۆژەی فراكسیۆنەكەیان لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هێزەكانی پێشمەرگە، بەپشتیوانی فراكسیۆنەكانی گۆران وكۆمەڵ و یەكگرتوو لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەركەوتنی بەدەستهێنا و لەناو یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۱۷ دوای دەنگدان لەسەری جێگیر كرا.


ر ـــ ح