پارتە سۆشیال دیموكراتەكان لە سلێمانی كۆنفرانس دەبەستن

کوردستان

08/12/2016‌ 716 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسەر بانگهێشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ،هەفتەی داهاتوو لە سلێمانی كۆنفرانسی پارتە سۆشیال دیموكراتەكان بەرێوەدەچێت.

جوان ئیحسان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، كۆنفرانسە لەسەر داوای یەكێتی هێنراوەتە سلێمانی و تایبەتە بەو پارتە عەرەبی و بیانیانەی ئەندامن لە رێكخراوی سۆشیال دیموكراتی جیهان.

رونیشیكردەوە، كۆنفرانسەكە رۆڵی دەبێت لەسەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەندامی رێكخراوی سۆشیال دیموكراتی جیهانەو ساڵانە بەشداری لە كۆنفرانس و چالاكیەكانی ئەو رێكخراوە دەكات.


ر ـــ ح