فراكسیۆنی پارتی داوای كۆبونەوەی فراكسیۆنە كوردستانیەكان دەكات

عیراق

11/12/2016‌ 2360 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تاریق گەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشنیازدەكات  پێنج فراكسیۆنە كوردستانیەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ئەوەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم بگەنە ئەنجامێك  لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق.

تاریق گەردی ئەمرۆ یەكشەممە 11/12/2016 لە لێدوانێكدا بۆ میدیای حزبەكەی پێشنیازی كردوە، هەرچی زووە  پێنج فراكسیۆنە كوردستانیەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببنەوەو دانوستان لەبارەی خاڵە هاوبەشەكان بكەن تا لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بڕیار بدەن، بەپێویستیشی دەزانێ بەپیر پەیامی مەسعود بارزانیەوە بچن و لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابنیشن. 

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بە پێویستی دەزانێت، فراكسیۆنەكان ببنە هۆكارێك بۆ لێكنزیككردنەونەوەی خاڵەكانی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، بۆ ئەوەی ئەو یاسایەی لە ئەنجومەنی نوێنەران هاتووە بەشێوەیەكی گشتی باس لە رێككەوتنی نێوان هەردوولا دەكرێت، دەكرێت ئالیەتێك دابنرێت بۆ جێبەجێكردنی، چونكە خەڵك و میللەت و فەرمانبەران و مامۆستایانیش چاوەڕێی ئەوە دەكەن شتێكیان بۆ بكەن.''
 
 
 
تاریق گەردی، بەپێویستی دەزانێ حكوومەتی هەرێمی كوردسان بە جیددی بیر لەو بابەتە بكاتەوە و دەبێت بە ئەگەرێك رازی بێت، جا یان ئەوەتا نەوتەكەی رادەستی بەغدا بكات، یان بەدیلی دیكەی هەبێت، ''چونكە خەڵك چاوەڕێی شت لە ئەوان دەكات وەك نوێنەرانی كورد لە بەغدا.''
 
 
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی  رەتیشدەكاتەوە لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە بەغدا بودجە بۆ هەرێم ڕەوانەبكات و دەڵێت " یاسای بودجە بە هەردوو حكوومەت جێبەجێ دەكرێت و بە تەنیا لایەنێك نە سەردەگرێ نە جێبەجێیش دەكرێت؛ من وایدەبینم كاركردن لەسەر خاڵی هاوبەشی نێوان هەرێم بەغدا ئەركی نوێنەرانی كوردە لە بەغدا و پێویستە ئەو رۆڵە بگێڕن.


ر ـــ ح