هەرێمی ئۆسكانای ئیتاڵیا خەڵاتی پێكاسۆ بەخشرایە كۆسرەت رەسوڵ

کوردستان

13/12/2016‌ 662 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەرێمی ئۆسكانای ئیتاڵیا خەڵاتی ساڵانەی پێكاسۆی زێڕین دەبەخشێتە كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبەرامبەر خەباتكردنی بۆ رووبەرووبونەوەی داعش و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ.

لە هەرێمی ئۆسكانای ئیتاڵیا، ئەمرۆ سێ‌ شەممە 13/12/2016 ،  ئینریكۆ روسی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمەكە لە رێورەسمێكدا خەڵاتی پێكاسۆی زێڕینی بەخشیە كۆسرەت رەسوڵ عەلی، كەیەكەم كوردە ئەو خەڵاتە وەردەگرێت.

 سەرۆك وەزیرانی هەرێمی ئۆسكانای ئیتاڵیا لەوتەیەكدا ستایشی خەبات و تێكۆشانی كۆسرەت رەسوڵی كرد لە قۆناغە جیاوازەكانی بەتایبەت لە پرۆسەی رزگاركردنی عێراق لە 2003 و شەڕی رووبەرووبونەوەی داعش.

خەڵاتی پێكاسۆی زێڕین لە 1993 ەوەو ساڵانە لەلایەن هەرێمی ئۆسكانای ئیتاڵیاوە دەبەخشرێتە ئەو كەسایەتیانەی بەرگریان لە مافی مرۆڤ و دیموكراسی كردوە.

ر ــ ح