یەكێتی پرۆژەیەك بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێم ئامادە دەكات

کوردستان

19/12/2016‌ 827 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، حیزبەكەی پرۆژەیەك بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەدەكات‌و دەیداتە پارتی دیموكراتی كوردستان.

مەلا بەختیار ئەمڕۆ دوو شەممە 19/12/2016 لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، لەراوێژكارانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەوێنی پرۆژەكەیان وەرگرتووەو لەسەر پەیامەكەی مەسعود بارزانی پرۆژەكە ئامادەدەكەن‌و جەختیشیكردەوە دەیانەوێت بەو پرۆژەیە، كێشەكان چارەسەربكەن.

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی ئاشكراكرد، پرۆژەكەش لەسەر بنەمای پرۆژەیەكی پێشتریان ئامادە دەكەن، كە خرابووە بەردەم پارتی‌و وەڵام نەدراوەتەوە، كە تیشكی خستووەتە سەر چۆنییەتی چارەسەری كێشەكان.

ئەم قسانەی مەلا بەختیار دوای كۆبوونەوەی شاندنی یەكێتی لەگەڵ پارتی دیموكرات هات، كە ئەمڕۆ لەسلێمانی ئەنجامدراو كۆبوونەوەكەش لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەیە بۆ چارەسەری كێشەكان خراوەتەڕوو.

هــ ـ ح