ئەدهەم بارزانی داوای یەكریزی لەلایەنە سیاسیەكان دەكات

کوردستان

20/12/2016‌ 905 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەدهەم بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی سلێمانی- هەڵەبجە داوای یەكریزی و یەكگرتووی لەلایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت میللەتی یەكگرتوو میللەتێكی سەركەوتوە.

ئەدهەم بارزانی بەمیدیای فەرمی حزبەكەی وتوە، ئەوەی بۆ ئەوان زۆر گرنگە ئەوەیە دوای ئازادبوونی دواخاڵی شوێنە گرنگەكانی كوردستان و لە باشیك لەگەڵ كۆتاییهاتنی دەنگی كۆتا فیشەك  مەسعود بارزانی بە دەنگێكی بەرز وەكو رێچكە هەمیشەییەكەی داوای ئاشتی و یەكریزیی نێوماڵی كوردستانی كرد، دانوستانەكانی ئەم دواییەی شاندی پارتی و لایەنەكانیش هەر لەمەوە سەرچاوەی گرتبوو تا پەیامی (بارزانی) لە وتارەوە وەرگێرن بۆ راستییەكی كارپێكراو."

ئەدهەم بارزانی  راشیگەیاندوە "دەبێ یەكریزی و یەكگرتوویی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ئامانجی سەرەكیی هەموومان بێت. چونكە میللەتی یەكگرتوو میللەتێكی سەركەوتووە. ئاخر هەموو بەڵاو تەفرەقە و دەردیسەریی هەر میللەتێك لە ناتەبایی و ناكۆكیی لایەن و تاقمەكانییەوە سەرهەڵدەدەن و پەرە دەستێنن."


ر ـــ ح