سەرۆكایەتی توركیا: نێچیرڤان بارزانی وەك ئێمە لە پەكەكە بێزارە

کوردستان

26/12/2016‌ 1371 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا، پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ لێدوانەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەكات سەبارەت بە بونی پەكەكە لە شەنگال و دەڵێت هێندەی ئێمەش ئەوانیشی بێزار كردوە.

ئیبراهیم كالن ئەمرۆ دوو شەممە 26/12/2016 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا،سەبارەت بە بوونی پەكەكە لە شەنگال رایگەیاند،ئەوان پشتگیری لە لێدوانەكەی نێچیرڤان بارزانی دەكەن. وەك دەزانن بوونی پەكەكە لەوێ، هێندەی ئێمە ئەوانیشی بێزاركردووە. ئێمە ئەم بابەتە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەكەین. هەرگیز جێگای قبووڵكردن نییە پەكەكە لەوێ بەهەر بیانوویەك لەوێ ببێتە خاوەن پێگە.

وتیشی، هەرگیز توركیا رێگەی نەداوە گروپە تیرۆریستیەكان لەخاكەكەیەوە هەڕەشە لە عێراق بكەن . بەڵام بەهۆكاری جیاجیا، لە عێراقەوە هەڕەشە و مەترسی بۆسەر خاكی توركیا دروستبووە. ئەگەر شەنگالیش بۆسەر ئەمە زیادبكرێت، بێگومان توركیا رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر.

ئەوەش لەكاتێكدایە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رۆژی 24/12/2016 لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی مۆنیتەر رایگەیاندبوو ئەگەر پەكەكە لەشەنگال نەكشێتەوە، ئەوە هێز لەدژیان بەكاردەهێنن،

ئاماژەی بەوەشدابوو،خەڵكی شەنگال "بەهۆی بوونی گەریلاكانی پەكەكەوە نەگەڕاونەتەوە شارۆچكەكەیان، كە لەدەست چەكدارانی داعش پاككراوەتەوە، بۆیە پێویستە لەو شارۆچكەیە بكشێنەوە".

 

ر ـــ ح