سەركردەیەكی یەكێتی:" زۆر لام ئاساییە كێڵگە نەوتیەكان بفرۆشرێت"

کوردستان

28/12/2016‌ 7867 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت،" شەنگال فرۆشرا،كچەكانمان لە بازارەكان دا فرۆشران، بەتەماین چەكەكانمان بفرۆشین بە توركیا و شەری پەكەكەیان بۆ بكەین.... بۆیە زۆر لام ئاساییە كە كێڵگە نەوتیەكان و خاكەكەشمان بفرۆشرێت".

 بڵێسە جەبار فەرمان ئەمرۆ چوارشەممە 28/12/2016 لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی" زۆر ئاساییە، شەنگال فرۆشرا،كچەكانمان لە بازارەكان دا فرۆشران، بەتەماین چەكەكانمان بفرۆشین بە توركیا و شەری پەكەكەیان بۆ بكەین، سامانە سروشتیەكانمان هەرزان فرۆش كردوە ئەو ناوچانەی بە خوێن رزگارمان كردووە بەنیازین دوای رزگار كردنی موسل تەسلیمی بكەین و بیفرۆشین،بۆیە زۆر لام ئاساییە كە كێڵگە نەوتیەكان و خاكەكەشمان بفرۆشرێت."

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكردوە،"لە سەر دەریایەك نەوت دەژین و نەوتمان بۆ جیهان هەراج كردوە، بەڵام نەوت بۆ خۆمان نیە و گەر هەبێت هێندە گرانە كە هاوڵاتی موچەخووراو ناتوانێت بیكرێت".

 دەشڵێت"بێگومان دەكرێت خاكیش بفرۆشرێت و هاوڵاتیان ئیجبار بكرێن كرێ بدەن بۆ نیشتەجێ بوون لە سەر خاكی باوباپیرانمان، ئێرە هەرێمی كوردستانە و هەموو شتێكی نائاسایی لێرە زۆر ئاساییە".

ر ــ ح