شارپرێس:
به پێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز ژیان بۆ به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی له شاری موسڵ كۆنترۆڵكراون و ئه‌وانه‌ی رزگاریان بووه باس له دۆخی خۆیان له كاتی داعشدا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌و ناوچانه‌ی به ته‌واوی كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتوونه‌ته‌وه جووڵه و هه‌روه‌ها عه‌ره‌بانه‌كان و ده‌ستگێڕه‌كان كه‌وتونه‌ته‌وه فرۆشتنی بابه‌ته‌كانیان.
ویسامی ته‌مه‌ن 19 ساڵ كه گۆشتی له‌تده‌كرد بۆ یه‌كێك له كڕیاره‌كان له گه‌ڕه‌كی "زهور" رایگه‌یاند "هه‌وڵده‌ده‌ین پێشوو له بیر كه‌ین"، ئاماژه‌شیكرد "پێویستمان به كاته-هه‌ندێك بابه‌ت له دڵماندا هه‌ڵكۆڵراوه".
له‌لایه‌كی دیكه ژماره‌یه‌ك له لاوان سه‌رقاڵی وه‌رزش بوون هه‌ندێكیان به پۆشاكی درێژه‌وه یاریان ده‌كرد كه هیچ لۆگۆ و ریكلامێكی یانه و كۆمپانیاكانی پێوه نه‌بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌موو ئه‌وانه یان پێلابرابوو له‌لایه‌ن داعشه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و هێمایانه‌ی كه خاچیان پێوه بووه.
ئوسامه‌ی ته‌مه‌ن 22 ساڵ كه سه‌رپه‌رشتی یاریگاكه‌ی ده‌كرد باسی له‌وه ده‌كرد كه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان ده‌هاتنه ناوه‌وه یاریان ده‌كرد، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له‌وێدا یاریان ده‌كرد هه‌ڵده‌هاتن له ترسی ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هێرشی فڕۆكه‌كان نه‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه ده‌بوو له كاتی نوێژه‌كاندا یاری رابگرێن، ئه‌گه‌ر یاریمان بكردایه له‌لایه‌ك بیرمان لای یاریه‌ك بوو له‌لایه‌كی دیكه بیرمان لای ئه‌وه بوو كه ده‌وریه‌یه‌كی چه‌كداره‌كان بێنه سه‌رمان.
هاوكات پاشماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كه له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا له‌و ناوچه‌یه رویدابوو، په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتبوونه خواره‌وه.
هه‌وره‌ها خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه زۆریان له ماڵه‌كانیاندا له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا مابوونه‌وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا 1.5 ملیۆن كه‌س ئاواره ببن و ماڵه‌كانیان به‌جێبهێڵن.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌یشی رۆشتبوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی مابوونه‌وه له‌و ناوچانه ده‌ژین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌نیان له ئاو و كاره‌با و ته‌ندورستی نه‌ماوه.
هه‌وره‌ها شاره‌وانی ده‌ستی به‌كاركردۆته‌وه له‌و ناچانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی زۆری پێداویستیه‌كان و ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌ناوچوون به‌هۆی بۆمبڕێژكردنیان و هه‌روه‌ها به‌ناچاری له شاره‌كانی دیكه‌وه ئۆتۆمبێلیان بۆ براوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك كرێكار له ناوچه‌یه‌كدا سه‌رقاڵی چاكردنه‌وه‌ی بۆریه‌كی ئاب‌و بوون و به‌لاشیاندا ئۆتۆمبێل به‌لایاندا تێده‌په‌ڕی و به ده‌نگێكی به‌رز گۆریانیان لێده‌دا و سه‌مایان ده‌كرد.
یه‌كێك كه له پێشه‌وه‌ی ئۆتمبێلێك دانیشتبوو به ئازادییه‌وه رایگه‌یاند "هه‌ستاێكمان هه‌یه كه باس ناكرێت.. ناتوانم چۆن ده‌ری بڕم".
هاوكات ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل به‌رده‌وام هێشتا ئاڵای سپیان هه‌ڵكردبوو بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێنه‌وه و رووبه‌ڕووی هێر نه‌بنه‌وه و به چه‌كدار نه‌زانرێنت ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا ده‌نگی ته‌قه و بۆمب له ناوچه نزیكه‌كانی شاره‌كه‌وه ده‌نگی دێت.
هاوكات له به‌رامبه‌ردا هێشتا له ناوچه‌كانی جه‌نگه‌وه به هازاران هاووڵاتی ناوچه‌كانیان به‌جێده‌هێڵن، كه هێشتا ژیان لای ئه‌وان ئاسایی نه‌بۆته‌وه.
هاوكات ژنێك كه ناوی داكی محه‌مه‌د بوو له گه‌ڕه‌كی سۆمه‌ره‌وه هه‌ڵاتبوو هه‌ندێك له كه‌ره‌سته و سێ باڵنده له ناو قه‌فه‌زێك له‌گه‌ڵ قورئانێكی پێ‌بوو باسی له‌وه كرد كه مێرده‌كه‌ی دوای 10 ساڵ ده‌ستبه‌ردرای بووه و ئێستا بێوه‌ژنێكی هێناوه كه مێرده‌كه‌ی داعش بووه و كوژراوه.
داكی موحه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكرد كه مێرده‌كه‌ی له‌باتی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژنه نوێیه‌كه‌دا بیهێڵێته‌وه رازی نه‌بووه و بڕیاری جیابوونه‌وه‌شیداوه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه ژیانێك و داهاتوویه‌كی ناڕوون چاوه‌ڕێی ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریدا هات.
د_ح