شارپرێس:
داڤوس شارۆچكه‌یه‌كه كه ده‌كه‌وێته به‌رزی 1560 مه‌تر له چیاكانی ئه‌لب، كه یه‌كێكه له شوێنه سه‌رنج راكێشه‌كانی سویسرا و خاوه‌نی سه‌یرانگایه‌كه له نێوان هاوین و زستاندا و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ناوچه وه‌رزشییه‌كان، له ماوه‌ی 47 ساڵی پێشووشدا میوانداریی كۆنگره‌ی ئابووری جیهانی كردووه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له چوار مانگی سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێكدا.
داڤوسی شوێنی كۆنگره‌كان جیاوازه له داڤوسی چیاكان كه تێدا خلیسكێنه‌ی به‌فری تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت و دیمه‌نێكی سه‌رنج راكێش، شوێنی كۆنگره‌كان به‌رده‌وام له ماوه‌ی 47 ساڵی رابردوودا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابوورییه‌كان كه تێدا هه‌زاران كه‌س به‌شداریی ده‌كه‌ن و باس له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و سیاسه‌ت و ئابوری ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی جیهان ده‌درێت له رێی هاندانی پیاوانی سه‌رمایه‌دار و سیاسه‌تمه‌داران، گفتوگۆیش بۆ دۆزه ئابووریه‌كان ده‌كه‌ن.
له داڤوس ساڵانه باس له كێشه‌كانی ئابوری ده‌كرێت و گفتوگۆی له‌سه‌ره ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه به پێی ئه‌زموون له كۆتاییدا نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ر بدۆزنه‌وه و بێ ده‌ره‌نجام كۆتاییان به كۆنگره‌كه هێناوه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت كۆنگره‌ی ئه‌مساڵ گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی تێدا روویداوه كه كۆمپانیاكان و حكومه‌ته‌كان متمانه‌یان به كۆنگره‌كه نه‌ماوه و به شێوه‌یه‌كی كه‌م به‌شداریان كردووه، گه‌لانیش بڕوایان وایه كه رژێمی ئابوری و سیاسی فریوی داون، ئه‌وه‌ش به پێی پێوه‌ری ئیڵمانی ساڵانه كه به‌ر له كۆنگره‌كه بڵاوی كرده‌وه له‌م ساڵدا.
له كۆنگه‌ركه‌دا نزیكه‌ی 3000 هه‌زار كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده و وه‌زیر و سیاسی و بازرگان و ئه‌كادیمی و له كۆمپانیا جیهانییه‌كانه‌وه به‌شدارییان كردوه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی كۆمپانیا به‌شداربووه‌كان ده‌گاته 1000 كۆمپانیا كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئابوری جیهان هه‌یه، مه‌رجی به‌شداریی پێكردنی هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش ئه‌وه‌یه نابێت خاوه‌نی كه‌متر له پێنج ملیار دۆلار بێت.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی كۆنگره‌كه‌دا 400 كۆبوونه‌وه‌ی گفتوگۆ ده‌كرێت له باره‌ی ئامانجه‌كانی كۆنگره‌كه، به‌ڵام به‌شداربوان كۆبوونه‌وه‌كه ده‌قۆزنه‌وه تا گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنان له نێوان خۆیاندا ئه‌نجام بده‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵدا یه‌كێك له‌و سه‌رمایه دارانه‌ی به‌شداریی نه‌كرد دۆناڵد ترامپ بوو به‌هۆی بوون به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی چینی شی جین بینگ به‌شداریی كرد و وته‌ی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌ی پێشكه‌شكرد، به بڕوای چاودێرانیش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ویستی چین له فراوانكردنی بابه‌تی ئابوریه‌كه‌ی به ڕووی جیهاندا، تێدا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ترامپ رایگه‌یاند كه كه‌س سه‌ركه‌وتوو نابێت له جه‌نگی ئابوری‌دا به سه‌پاندنی مه‌رجی قورس و گومرك به‌سه‌ر به‌روبوومی چینی كه ده‌چێته ئه‌مریكاوه.
رێكخراوی ئۆكسفام له كۆنگره‌كه‌دا راپۆرتێكی پێشكه‌شكرد به ناوی "به‌ره‌و ئابووری 99%" تێدا باسی له گه‌وره بوونی جیاوازی نا یه‌كسانی كردووه له جیهاندا به شێوه‌یه‌كی خێرا و ترسناك، كه هه‌شت كه‌س له جیهاندا سه‌روه‌ته‌كه‌یان هاوشانه له‌گه‌ڵ نیوه‌ی دانیشتوانی سه‌رزه‌وی له ئاستی مامناوه‌د به گشتی، هه‌روه‌ها 6.6 ملیار كه‌س له خوار هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن له جیهاندا.
به پێی راپۆرته‌كه هه‌ژاری له‌و وڵاته‌نه به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چن كه نایه‌كسانی له نێوان چینه‌كاندا به‌ره‌و فراوانی ده‌ڕوات، كه حه‌وت كه‌س له هه‌ر 10 كه‌س به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌روه‌ها رێژه‌ی هه‌ژاری له نێوان ساڵی 1988 بۆ 2011 لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له 10% هه‌ژاران داهاتیان 2.7 دۆلار زیادی كردووه، له كاتێكدا 10% ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان داهاتیان 182 جار زیادی كردووه.
راپۆرته‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ته‌نها 1%ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان خاوه‌نی 99%ی سه‌روه‌تی ئه‌وانی دیكه‌ی جیهانن، هه‌روه‌ها هه‌شت ده‌وڵه‌مه‌ند ترین كه‌سی جیهان به‌رامبه‌ر به 3.6ی ملیار دانیشتوی جیهان سه‌روه‌تیان هه‌یه، له ئاستی نیویه هه‌ژاراندا، كه زۆرینه‌یان له ژنانن، هه‌روه‌ها یه‌ك كه‌س له هه‌ر هه‌شت كه‌سی جیهان به سكی برسیه‌وه ده‌چێته جێگه‌وه بۆ خه‌و.
رێكخراوه‌كان بڕوایان وایه كه ئه‌و كێشه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كۆمپانیاكان خۆیان له باج ده‌دزنه‌وه و هه‌روه‌ها داهاته‌كانیان ده‌به‌نه ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ژارن و له ئاسیا و ئه‌فریقیا و توانای كرێكاره‌كانیان به‌كار ده‌هێنن دواتر قازانجه‌كانیان ده‌به‌نه‌وه بۆ وڵاته گه‌وره‌كانی جیهانی ده‌وڵه‌مه‌ند، كه ساڵانه ده‌وڵه‌تانی گه‌شه‌كردو 100 ملیار دۆلار له ده‌ست ده‌ده‌ن و پاره‌كانیان ده‌چێته حسابی بانه‌كه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
به‌و هۆیه‌وه قه‌یرانی ئابووری پێویستی به چاودێری دیموكراتی و باڵاده‌ستبوونه به‌سه‌ر بازاڕدا، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه بازاڕ له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته و كۆنگره‌ی داڤوسیش هیچ چاره‌سه‌رێكی پێ نییه بۆ ئه‌و كێشانه.
د_ح