شارپرێس:
توركیا نزیكه له چوونه قۆناغێكی نوێی مێژووییه‌وه له كاتێكدا ئه‌و ڵاته نزیك ده‌بێته‌وه له دیاریكردنی چاره‌نووسێكی نوێ پاش ده‌نگدان له‌سه‌ر گۆڕاكاریه ده‌ستوریه‌كان له مانگی چواردا.
له راپۆرتێكدا له‌و باره‌وه كه سكای نویز بڵاوی كردۆته‌وه ده‌ڵێت ئه‌و گۆڕانكاریانه توركیا ده‌كات به كۆمارێكی دیكه و كۆتایی هێنان به كۆماره‌كه‌ی ئه‌تاتورك.
هه‌رچه‌نده ئۆپۆزسیۆنی هه‌وڵی زۆری‌دا له رێگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای كۆتا هه‌وڵه سیاسییه‌كان له په‌رله‌مان بۆ پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر شێوه‌ی پێشوو، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان شكستیان هێنا .
ئه‌و رێگه‌یه كه ئاكه‌په گرتوویه‌تییه به‌ر واتای له‌دایكبوونی كۆمارێكی دیكه‌یه، هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی ئه‌و كۆماره‌ی ئه‌تاتوره‌كه كه توره‌كه‌كان نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه و له ساڵی 1924ه‌وه شانازی به ده‌ستووره‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌ن.
"ده‌ستوری ئه‌تاتورك ئه‌مڕۆ بۆته یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌هامه‌تی كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر وڵات و ئاسایشه‌كه‌ی"، ئه‌مه ئه‌و پاساوه‌یه كه خاوه‌نی ده‌ستوری نوێ هه‌یانه به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆكی وڵات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن.
له ژێر چه‌تری دیموكراتی و سه‌قفی په‌رله‌ماندا جه‌نگه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت، كه ئه‌ردۆغان توانی له ڕێی گرێبه‌ستێكه‌وه له نێوان حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌نگی زۆرینه‌ی پێویست به‌ده‌ستبهێنن بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌كه‌و خستنه ده‌نگ له‌سه‌ردانی گه‌له‌وه.
له وده‌ریایدا كه‌شتی توركیا له كه‌ناری رژێمی سه‌رۆكایه‌تی جێبه‌جێ كار له‌نگه‌ر ده‌گرێت، كه كابته‌مه ده‌كه‌وێته ده‌ست یه‌ك كه‌سه‌وه تا ساڵی 2029 به‌لانی كه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و ماوه‌یه‌یه كه ده‌ستوری نوێ رێگه‌ی پێده‌دات، ئه‌گه‌ر گه‌ل ده‌نگی له‌سه‌ربدات.
چی له‌دوای ئه‌وه روو ده‌دات؟
پرسیارێكه كه پێشبینی بۆی زۆر گرانه، بابه‌ته‌كی ناروونه تا ئێستا ، چونكه به پێی ده‌ستووری نوێ، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌سته به بژارده و خواست و ئاره‌زوه‌كانی سه‌رۆكه‌وه، به پێی هۆشداریی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئه‌و كاته وڵات به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی سوڵتان ده‌چێت نه‌ك سه‌رۆك.
له ئێستادا بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی شه‌قام ماوه‌ته‌وه، كه له مێژووی یه‌كی مانگی چواردا و له واده‌ی راپرسی گه‌لدا هه‌موو شت یه‌ك ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام له رووی پراكتیكیه‌وه شه‌قام كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه دۆخی نائاسایی وڵات له ئارادایه‌دایه و كاته‌كه‌شی درێژكرایه‌وه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی گرتنی نه‌یاران له دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌وه، وا بۆ گه‌ل راڤه ده‌كه‌ن كه ده‌نگی خۆیان بۆ ئه‌ردۆغان و لایه‌نگرانی بده‌ن.
له ده‌سه‌ڵاتی نوێ‌دا رێگه به سه‌رۆك ده‌دات به سه‌رۆكی حزبه‌كه‌شی بمێنێته‌وه هه‌روه‌ها به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی بكات، هاوكات مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌یه، ده‌شتوانێنت ناوی ئه‌ندامانی دادگای ده‌ستوری باڵا و ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و دیاری بكات ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌ی سێ به‌شی ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا.
هه‌روه‌ها له ده‌ستوری نوێ‌دا سه‌رۆك به پارێزراوی ده‌هێڵرێته‌وه له دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه به جۆرێك كه ده‌بێت سێ یه‌كی په‌رله‌مان ده‌نگ بدات بۆ ناردنی سه‌رۆك بۆ به‌رده‌م دادگا له‌و كاته‌دا.
د_ح