شارپرێس:
دۆناڵد ترامپ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی به‌رده‌وامه كه‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یه‌كێتی ئه‌وروپا ناوبراو به مه‌ترسی راسته‌قینه داده‌نێت و هه‌وڵ بۆ یه‌كگرتن ده‌دات له دژی سیاسه‌ته‌كانی.
رۆزا برۆكس مامۆستا له زانكۆی جۆرج تاون له نوسنێكدا له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی دۆناڵد ترامپ هۆشداریی ده‌دات و باس له‌وه ده‌كات "به روونی دیاره ئه‌و پیاوه شێتێكی ته‌واوه"، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و بڕوای وابووه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت ته‌نها خه‌یاڵاتێكه و دوای وه‌رگرتنی كورسی سه‌رۆكایه‌تی بیر ده‌كاته‌وه واز له‌و گاڵته جاڕه ده‌هێنێت له دروستكردنی دیواری سنوری مه‌كسیك و زۆرینه‌ی ئه‌و قسانه‌ی دیكه كه ده‌یكرد.
به‌ڵام له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا ترامپ ئه‌وه‌ی سه‌لمان كه به‌راست ئه‌و وشه مه‌ترسیدارانه‌ی رایگه‌یاندووه مه‌به‌ستیه‌تی جێبه‌جی بكات، تا كار گه‌شته ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌وه سه‌رۆكی چین هۆشداریی بدات له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی بازرگانی، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: په‌كین پارێزگاری ده‌كات له جیهانگه‌رانیی و بازرگانی ئازاد و دژی پارێزگارییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌وه‌ستێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و، سه‌رۆكی مه‌كسیك بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتۆن ده‌ركرد، هاوكات ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی مه‌كسیك ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر هه‌یه سیاسه‌ته‌كانی ترامپ ببێته جه‌نگێكی گشتگیر نه‌ك ته‌نها بازرگانی.
هه‌ر له ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی پارتی كۆماری كه ترامپ سه‌ر به‌وانه نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له دووباره دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیندانانه كه به "كونه ره‌شه‌كان" ناسراون و سه‌ر به ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكین، هه‌ر له دژی لێدوانه‌كانی ترامپ به‌رپرسانی ئیداری باڵا له وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
به پێی ئاماره‌كان ئاستی لایه‌نگری له ترامپ به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا و چاوه‌ڕواننه‌كراو له ئه‌مریكا رووی له دابه‌زین كردووه و ته‌نها 36% ئه‌مریكیه‌كان پشتیوانی لێده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش خراپترین پاشه‌كشه‌یه له مێژووی ئه‌مریكادا، له به‌رامبه‌ریشدا 80%ی بریتانییه‌كان و 77%ی فه‌رنسییه‌كان له‌گه‌ڵ 78ی ئه‌ڵمانییه‌كان، بڕوایان وایه كه ترامپ ده‌بێته مه‌ترسی و سه‌رۆكێكی خراپ، هه‌موو ئه‌و مارانه‌ش له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ودا روویداوه.
رۆزا برۆكس ده‌ڵێت "ئایا ده‌كرێت چاره‌نووسی خۆمان به‌رده‌وام به ترامپه‌وه ببه‌ستینه‌وه؟، بۆ رزگاربوون له‌و سه‌رۆكه‌ش چوار خاڵ هه‌یه كه جێبه‌جێ بكرێن:
یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه جیهان چوار ساڵ چاوه‌ڕێ بكات، تا له تشرینی دووه‌می 2020 ئه‌مریكیه‌كان له ڕێی ده‌نگدانه‌وه دووری ده‌خه‌نه‌وه، به‌ڵام چوار ساڵیش كاتێكی زۆره و ده‌كرێت له‌و ماوه‌دا چه‌ندین كاره‌ساتی گه‌وره بخوڵقێنێت، ئه‌وه‌ش وامان لێده‌كات بیر له رێگه‌ی دووه‌م بكه‌ینه‌وه كه بریتیه له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه لێی، له ڕێی ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی ده‌نگ، به تۆمه‌ته‌كانی "ناپاكی، به‌رتیل وه‌رگرتن، یان ئه‌نجامدانی تاوان، ئه‌و سه‌رپێچییه‌كی مه‌ترسیدار".
ئه‌گه‌ر سێ به‌شی ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌نگیان به سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له ترامپ به‌خشی ده‌كرێت له پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه به پێی راپرسییه‌كان ئێستا سێ به‌شی ئه‌مریكیه‌كان پشیوانی له دوور خسته‌نه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، ته‌نها له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا.
هه‌روه‌ها رێگه‌یه‌كی دیكه ئه‌وه‌یه كه له كۆنگرێس پێویست ناكات ناپاكی و سه‌رپێچی و تاوان به‌سه‌ریدا بسه‌پێت بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، به‌ڵكو ده‌كرێت له ڕێی داوایه‌كه‌وه و له هه‌ر سه‌رپێچییه‌كدا متمانه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه، به‌ڵام كۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی پیران له ئێستادا زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی كۆمارییه‌كانن و تا 2018 كه له هه‌ڵبژاردندا جارێكی دیكه دیموكراتییه‌كان ببنه‌وه به زۆرینه.
رێگه‌یه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه په‌نا ببرێته به‌ر مادده‌ی 25ی ئه‌مریكی كه جێگری سه‌رۆك و زۆرینه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ره‌كی ئیداره‌ی ئه‌مریكا رایبگه‌یه‌نن كه سه‌رۆك توانای جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی خۆی نییه و جێگر ببێته سه‌رۆكی وڵات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت داوا له مایك بنس بكرێت تا بڕیارێكی له‌و جۆره بدات و ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌م كه ئه‌و ده‌بێته سه‌رۆكی وڵات، ئه‌وه‌ش ئاسان نییه، چونكه به هه‌مان شێوه‌ی ترامپ سیاسه‌تمه‌دارێكی نمیانڕه‌و نییه و زۆرینه‌ی بیكردنه‌وه‌كانی وه‌ك ترامپه، به پێی ئه‌و بۆچوونانه‌ی پێشتر ده‌ری بڕیوون.
بژارده‌ی چواره‌میش بریتیه له كوده‌تای سه‌ربازی كه ده‌كرێت له‌و رێیه‌وه ترامپ دوور بخرێته‌وه، یان لانی كه‌م ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستاش زۆر جارێك سوپا نه‌یتوانیوه بڕیری سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا بگۆڕێت، كه پێشتر چه‌ند جارێك هه‌وڵی ئه‌وه دراوه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا دروستبكه‌ن.
به‌رپرسانی سه‌ربازی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی ئه‌مریكا ده‌كرێت به سه‌رۆك بڵێن نا و فه‌رمانه‌كانی ره‌تبكه‌نه‌وه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ فه‌رمانێكی شێتانه‌ی ده‌ركردتا هێرش بكه‌نه سه‌ر مه‌كیسك، یاخود فه‌رمانی هێرشی نه‌وه‌وی بكاته سه‌ر چین تا وانه‌یه‌كان دابدات به وته‌ی خۆی.
نیگه‌رانی ئه‌وروپیه‌كان له ترامپ و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی
له دوای هاتنی دۆناڵد ترامپ ئه‌وروپییه‌كان هه‌ست به مه‌ترسی گه‌وره ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا به روونی.
دۆناڵد تۆساك له باره‌ی لێدوانه‌كاتی ترامپ له په‌یامێكدا كه ئارسته‌ی ئه‌وروپییه‌كانی كردووه ده‌ڵێت "گۆڕانكاریه‌كانی واشنتۆن یه‌كێتی ئه‌وروپا كردۆته دۆخێكی قورسه‌وه، كه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار له دوای 70 ساڵ گومان دروستده‌كات له په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌یدا"، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و لێدوانانی ترامپ له ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌یدا و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی هه‌ڵیگرتووه له ماوه‌ی كه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا.
له نامه‌كه‌شیدا تۆساك به بۆنه‌ی 60 ساڵه‌ی ئیمزاكردنی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت "ناتوانین به‌ربه‌سته‌كان تێپه‌ڕێنین و رووبه‌ڕووی قورسیه‌كانی رێگه ببینه‌وه ئه‌گه‌ر یه‌كرگتوو نه‌بین، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه "ته‌نها به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین سه‌ربه‌خۆ بین".
به بڕوای چاودێران لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وروپا به توندترین كاردنه‌وه‌ی ئه‌و كیشوه‌ره داده‌نرێت به‌رامبه‌ر به سه‌رۆكی ئه‌مریكاو قه‌باری ئه‌و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێیانه ده‌رده‌خات كه ئه‌وروپیه‌كان به‌رامبه‌ر به سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا هه‌یانه.
ئه‌وروپییه‌كان هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ترامپ ده‌ستوه‌ردان ده‌كات له كاروباره‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌یان و ده‌ستخۆشی له بریتانیا كرد به هۆی جیابوونه‌وه‌ی له‌و یه‌كێتییه، ئه‌وه‌ش توڕه‌یی به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپای لێكه‌وته‌وه.
هاوكات ترامپ له دژی كۆنگره‌ی پاریستی تایبه‌ت به دۆخی كه‌شوهه‌وایه و ره‌تی ده‌كاته‌وه كه له كۆنگره‌ی 21دا ئه‌مساڵ به‌رنامه بۆ پاراستنی كه‌شو هه‌وا راگه‌یه‌ندراو ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكا یشئه‌ندام بوو هه‌روه‌ها ئیمزای له‌سه‌ر كردووه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانییه‌كی دیكه‌ی لای ئه‌وروپیه‌كان دروستكردووه.
ئه‌وروپیه‌كان له و بڕیارانه‌ی ترامپیش توڕه‌ن كه له باره‌ی كۆچ و په‌نابه‌ران و نه‌دانی ڤیزا به هاووڵاتیانی ژماره‌یه‌ك وڵاته ده‌ریكردووه، مه‌ترسیشیان هه‌یه له سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی ناوبراو سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس.
له ئێستادا هه‌ندێك حزبی ئه‌وروپی داوای پێداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و داوای یه‌گرتن ده‌كه‌ن له دژی سیاسه‌تی نوێی كۆشكی سپی و به تایبه‌ت كه جیم ئۆزدیمێر سه‌رۆكی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانی داوایكرد وڵاته‌كه‌ی كاریگه‌ری له ئه‌وروپا زیاتر بكات و هه‌روه‌ها دژی ترامپ به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بچێته‌وه.
ئێستا ئه‌وروپییه‌كان سێ جه‌مسه‌ر به مه‌ترسی بۆ یه‌كێتیه‌كان ده‌زانن كه بریتین له دۆناڵد ترامپ و هه‌روه‌ها روسیای پۆتین و ئیسلامییه رادیكالییه‌كان.
د_ح